لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

هەڵمەتی تێکدانی خانووی پلاستیکی بەرهەمهێنانی سەوزە بە ئاوی قورس. وێنە - پاریزگای هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەولێر بەردەوامە لە تێکدانی ئەو زەوییانەی بە سەوزە داچێنراون و بە ئاوی قورس ئاو دەدرێن. تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار دۆنم زەوی تێکدراون.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 2025-01-12، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی کێشە ژینگەییەکانی هەولێر و دهۆک، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ یەکە کارگێڕییەکانی ئەو دوو پارێزگایە. چەند بڕیارێکی دەرکرد. یەکێک لە بڕیارەکان تایبەت بوو بە تێکدانی هەموو ئەو کێڵگانەی بە ئاوی قورس سەوزەی لێ بەرهەم دێت.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، هەڵمەتی تێکدانی ئەو کێڵگانەی بە ئاوی قورس سەوزەی لێ بەرهەم دێت بەردەوامی هەیە، هەر هاونیشتمانییەک زانیارییمان پێ بدات بەدواداچوونی بۆ دەکەین.
هێمن سەید موراد ئەوەش دەڵێت: زیاتر لە دوو هەزار دۆنم زەوی و زیاتر لە 350 خانووی پلاستیکی تێکدراون کە بە ئاوی ئاوەڕۆ سەوزەیان لێ بەرهەمدەهات. هەڵمەتەکە بەردەوامی دەبێت بەم نزیکانە چەند شوێنیکی دیکە تێکدەدرێن کە بە ئاوی پیس سەوزەی لێ بەرهەم دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیبانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا ڕێژەی قەرز زیاد دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار