توێژینەوەیەک: یەک شەو نەخەوتن سیستمی بەرگریی لەش دەگۆڕێت

شەیری بکە لە:
توێژینەوەیەک: یەک شەو نەخەوتن سیستمی بەرگریی لەش دەگۆڕێت

کەسێک کە وادەرەکەوێت خەوی لێناکەوێت

ئاڤا نیوز

 

خەوتن بەشێکی گرنگی ژیانی مرۆڤە، هەر بۆیەش توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، یەک شەو کەمخەوی لەوانەیە چەندین کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستەت بەجێبهێڵێت.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: توێژەرانی پەیمانگای داسمان لە کوێت لە ڕێگەی توێژینەوەیەکەوە شێوازی خەوتنی کەسەکانیان شیکردەوە، دەرکەوتووە مەترسییەکانی کەمخەوی زۆرن و درێژخایەنن، وەک تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دەروونی، قەڵەوی، شەکرە، جەڵتەی دڵ و مێشک.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە توێژینەوەکەدا هاتووە، تەنانەت 24 کاتژمێر بێخەوی چەند نیشانەیەکی نەرێنی لەسەر ڕواڵەتی مرۆڤ بەجێدەهێڵێت.

 

هۆکارە زانراوەکان: توێژینەوەکە دەشڵێت، ژیانی ئێستای مرۆڤەکان بەهۆی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و بەسەربردنی کاتێکی زۆر لەپێش شاشەکان وایان لێدەکات سیستمی خەوی مرۆڤەکان زیاتر تێکبچێت و بەرگری لەشیان بەجۆرێکی دیکە گەشە بکات، توێژینەوەکە سنووردارکردنی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بە یەکێک لە ڕێگە باشەکان دادەنێت بۆ خەوێکی باش و تەندروست. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: