بەهۆی ڕووداوێکەوە لێپێچینەوە لە کارمەندانی نەخۆشخانەی چۆمان دەکرێت

شەیری بکە لە:
بەهۆی ڕووداوێکەوە لێپێچینەوە لە کارمەندانی نەخۆشخانەی چۆمان دەکرێت

نەخۆشخانەی چۆمان

 

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چۆمان بەدواداچوون لەسەر ڕووداوێک دەکات کە هەفتەی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی چۆمان ڕوویداوە، دەڵێت 'هەر کەسێک کەمتەرخەم بووبێت سزا دەدرێت'.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 2025-02-28، کەسێک تووشی جەڵدە دەبێت دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەی چۆمان، ماوەی دوو کاتژمێر دەهێڵدرێتەوە، بەڵام پزیشکی پێویست بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکە لە نەخۆشخانە نەبووە، هەروەها شۆفێری ئەمبوڵانسیش لە نەخۆشخانەدا نەبووە، بۆیە کەسوکاری نەخۆشەکە بە ئۆتۆمبێلی خۆیان نەخۆشەکە بۆ نەخۆشخانەی سۆران دەگوازنەوە.

لێدوانی فەرمی: د. ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕووداوەکە هەفتەیەک پێش ئێستا ڕوویداوە و دوو کاتژمێر نەخۆشەکە هێڵدراوەتەوە، بۆیە دوو شۆفێری ئەمبوڵانس لەسەر ئەم بابەتە سزای ئیداری دراون، دوای بڵاوبوونەوەی بابەتەکەش لە میدیادا داوای ڕاپۆرتمان کردووە، ئەگەر هەر پزیشکێک کەمتەرخەم بووبێت، ئەوا سزا دەدرێت.

زانیاری تایبەت: بەوتەی بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان، ڕەنگە دوو پزیشک لەو شەوەدا ئیشکگر بووبن، ئەگەر لە بەدواداچوونەکاندا دەربکەوێت ئەوان کەمتەرخەمن، ئەوا سزا دەدرێن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: