وەزیری دەرەوەی ڕووسیا: زێلێنسکی مرۆڤ نییە

شەیری بکە لە:
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا: زێلێنسکی مرۆڤ نییە

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا

ئاڤا نیوز

 

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هێرشی توند دەکاتە سەر ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و بە کەسێکی "نامرۆڤ" ناوی دەبات.

 

وێنە گەورەکە: لێدوانی توند و زبری نێوان بەرپرسانی ڕووسیا و ئۆکراینا بە تایبەت سێرگی لاڤرۆڤ و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی بە درێژایی ناکۆکیەکان و جەنگی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا بەشی سەرەکی جەنگی ڕاگەیاندنی نێوان هەردوو وڵات بووە و لە دوایین لێدوانی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەی ڕووسیا هێرش دەکاتە سەر ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و گومان لە "مرۆڤبوون"ـی دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوساندا سەبارەت بە هەڵوێستی زێلێنسکی دوای  بڕیاری دۆناڵد ترەمپ بە ڕاگرتنی ناردنی چەک بۆ ئۆکراینا، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا گوتی:" نازانم چی لە مێشکی زێلێنسکیدا دەگوزەرێت و وەک مرۆڤێک دەیەوێت چی بکات، هەرچەندە ئەو تەنانەت مرۆڤیش نیە."

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 24-2-2022 جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەستی پێکرد و دوای 3 ساڵ لە بەردەوامی جەنگ و هەوڵی بەردەوامی دۆناڵد ترەمپ، چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەی ڤلادیمێر پووتن، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە سعودیە کۆتایی بە جەنگی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا بهێنێت.    

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: