
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز لەوانەیە ترەمپ قەدەغەکردنی گەشتکردن بۆ هاووڵاتییانی ئەفغانی و پاکستانی دەربکات.
چیرۆکی سەرەکی: دۆناڵد ترەمپ هەمیشە بە واژۆ کردنی بڕیارە بەپەلەکانی سەرنجی میدیاکان بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت، لە بڕیارێکی نوێدا کە هەفتەی داهاتوو بڕیارە واژۆی بکات مافی گەشتکردن لە هاووڵاتیانیی ئافغانی و پاکستانی بۆ ئەمریکا دەسەنێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سێ سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردووەتەوە کە ئەو بڕیارەی هەفتەی داهاتوو سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ واژۆی دەکات لەوانەیە بەسەر هاوڵاتیانی ئەفغانستان و پاکستان دا بسەپێنرێت و گەشتکردنیان بۆ ئەمریکا لێ قەدەغە بکات، بەپێی ئەو ڕاپۆرتە کە ڕۆژی پێنجشەممە بڵاوکراوەتەوە، لەوانەیە دەیان هەزار هاووڵاتی ئەفغانی کاریگەریی قەدەغەکردنەکە بیانگرێتەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئەم قەدەغەکردنە نوێیە کاریگەریی لەسەر دەیان هەزار هاووڵاتی ئەفغانی دەبێت کە پێشتر وەک پەنابەر یان هەڵگری ڤیزای تایبەتی کۆچبەریی (SIV) بۆ نیشتەجێ بوون لە ئەمریکا پەسەند کراون، بەڵام هێشتا نەچوونەتە ئەمریکا، ئەم کەسانە بەهۆی هاوکاریکردنیان لەگەڵ ئەمریکا لە جەنگی 20 ساڵەی ئەفغانستاندا ڕووبەڕووی تۆڵەسەندنەوەی تاڵیبان دەبنەوە.
زانیاری زیاتر: بەپێی ئەم بڕیارە ئەفغانستان دەچێتە لیستی پێشنیازکراو بۆ قەدەغەکردنی تەواوی گەشتکردن و پاکستانیش لە لیستی ئەو وڵاتانەدایە کە پێشنیارکراون بۆ ئەم قەدەغەکردنە، جگە لەم دوو ولاتە ڕەنگە وڵاتانی دیکەش لەو لیستەدا بن.
باکگراوند: ئەگەر ئەم فەرمانە واژۆ بکرێت، یادەوەری قەدەغەکردنی گەشتی ترەمپ لە کاتی سەرۆکایەتی پێشوویدا بۆ گەشتیارانی حەوت وڵاتی زۆرینەی موسڵمانان دەهێنێتەوە یاد، کە چەند جارێک هەموارکرایەوە و دواجار لەلایەن دادگای باڵای ئەمریکاوە لە ساڵی 2018 پەسەند کرا و گەشتیارانی حەوت وڵاتی موسڵمان نەیانتوانی گەشتی ئەمریکا بکەن، دواتر سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا جۆ بایدن لە ساڵی 2021 قەدەغەکردنەکەی هەڵوەشاندەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 31 خولەک لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا لە دەروازەی ڕاپەرینە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆرانییە تایبەتەکەی درامای بەرەو بەرزاییەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خۆری ئاڤا؛ ژیانی پڕ لە نەهامەتی ژنێک کە خاوەنی منداڵێکی ئۆتیزمە
13 خولەک لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا لە دەروازەی ڕاپەرینە
31 خولەک لەمەوپێش
گۆرانییە تایبەتەکەی درامای بەرەو بەرزاییەکان
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەسووکە میوانی خزمانی گوندی مامچۆغانە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
درامای بەرەو بەرزاییەکان؛ ئەڵقەی پێنجەم
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا: زێلێنسکی مرۆڤ نییە
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ وەزارەتی پەروەردەی ئەمریکا هەڵدەوەشێنێتەوە
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور بە هەڵە شارێکی خۆی بۆمبباران دەکات
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەکانی ئەوروپا جارێکی دیکە لەبارەی ئۆکراینا کۆدەبنەوە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کریملن: نامەکەی زێلێنسکی ئەرێنیە
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: نابێت چارەنووسی ئایندەی ئەوروپا لە واشنتن یان مۆسکۆ دیاری بکرێت