ماکرۆن: نابێت چارەنووسی ئایندەی ئەوروپا لە واشنتن یان مۆسکۆ دیاری بکرێت

شەیری بکە لە:
ماکرۆن: نابێت چارەنووسی ئایندەی ئەوروپا لە واشنتن یان مۆسکۆ دیاری بکرێت

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا

ئاڤا نیوز

 

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند, دەبێت چارەنووسی ئایندەی کیشوەری ئەوروپا لەناو کیشوەرکە دیاری بکرێت، نەک لە واشنتن یان مۆسکۆ.

 

چیرۆکی سەرەکی: ماکرۆن تۆمارێکی ڤیدییۆی بڵاوکردەوە تێێدا باس لە جەنگی ئۆکراینا و کاریگەری جەنگەکە لەسەر ئەوروپا کرد. ئەوەشی وەبیرھێنایەوە کە ھەر لە سەرەتای سەرھەڵدانی جەنگی ئۆکراینا، ئەوروپا بەردەوامبوو لە پاڵپشتیکردنی ئۆکراینا و سەپاندنی سزا بەسەر ڕووسیادا.

 

لێدوانی فەرمی: ئیمانوێل ماکرۆن ڕایگەیاند، دەبێت چارەنووسی ئایندەی کیشوەری ئەوروپا لەناو کیشوەرکە دیاری بکرێت، نەک لە واشنتن یان مۆسکۆ. جەختی کردەوە لە گرنگی سەربەخۆیی لە بوارەکانی بەرگریی و ئاسایشدا لە کاتێکدا ئەمریکا و ڕووسیا پەیوەندییەکانیان لەسەر ئاشتی لە ئۆکرانیا پتەوکردووەتەوە، لەبەرامبەردا وڵاتانی ئەوروپا ترسیان لەوە ھەیە کە لە دەرەوەی مێزی گفتوگۆکان، بمێننەوە.

 

 زانیاریی زیاتر: "ھەڕەشەی ڕووسیا کاریگەری لەسەر وڵاتانی ئەوروپا ھەیە، لەنێویاندا فەرەنسا، مۆسکۆ جەنگی ئۆکراینای کردووە بە ململانێیەکی جیھانی".

 

لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی فەرەنسا سەبارەت بە ئۆکراینا گوتی: ڕێگای ئاشتی ئەگەر بە ئۆکراینا تێنەپەڕێت، ئەوا بەدی نایەت، ھەروەھا ئاشتی مانای خۆبەدەستەوەدان یان ڕووخانی ئۆکراینا نییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: