
ئاڤا نیوز
زانایانی زانکۆی کوینزلاندی ئوسترالیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، زۆربەی سەوزەکان ڤیتامینیان تێدایە، بەڵام ڕیشاڵی خۆراکیی کەمیان تێدایە کە بۆ کارکردنی بەکتریاکانی ڕیخۆڵە پێویستن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەوزە سەرچاوەیەکی نایابە بۆ هەردوو جۆر ڕیشاڵی تواوە و نەتواوە، ڤیتامین، کانزا و دژە ئۆکسێنەرە پێویستەکان، بەڵام هەموو سەوزەکان هەمان ڕێژەی ڕیشاڵی خۆراکییان تێدا نییە، بۆ نموونە خیار، تەماتە، سپێناخ، قارچک، بیبەر، کەلەرم و سەوزە گەڵادارەکان بەشی پێویست ماددەی ڕیشاڵی بۆ جەستە دابین ناکەن.
ئەمەش بزانە: زانایانی زانکۆی کوینزلاندی ئوسترالیا دەڵێن، دوو جۆر ڕیشاڵی خۆراکی هەیە "ڕیشاڵی تواوە و نەتواوە"، کە ئەرکی جیاوازیان هەیە.
ڕیشاڵی تواوە: کاربۆهیدراتێکی ئاڵۆز و بێ نیشاستەیە و دەتوانێت ئاو هەڵبمژێت و جیلاتینێک لە ڕیخۆڵەکاندا دروست بکات، سەرچاوەکانیشی بریتین لە میوە، سەوزە و پاقلەمەنییەکان، خواردنشیی یارمەتیی دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا دەدات.
ڕیشاڵی نەتواوە: بارستەیەکی ڕیشاڵیی درشتە، قەبارەی پیسایی زیاد دەکات، کرداری هەرس باشتر دەکات، هەستی تێربوون درێژ دەکاتەوە و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە، سەرچاوەکانی ئەم ڕیشاڵە بریتین لە گوێز، چەرەزات و بەرهەمە دانەوێڵەییەکان.
لەلایەکی دیکەوە: پسپۆڕانی خۆراک پێیان وایە کەمی ڕێژەی ڕیشاڵی خۆراکی لەم بەرهەمانەدا نابێتە هۆی نەخواردنیان، بەڵکو هاوسەنگکردنی خۆراک لەڕێگەی خواردنی بەزالیا، ئەڤۆگادۆ، گێزەر، چەوەندەر، کودوی زەرد، پەتاتە و قەیسی زۆر پێویستە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 28 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دوادەخرێت
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا لە دەروازەی ڕاپەرینە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان هەڕەشەی نوێ لە یەپەگە و کوردانی ڕۆژئاوا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خۆری ئاڤا؛ ژیانی پڕ لە نەهامەتی ژنێک کە خاوەنی منداڵێکی ئۆتیزمە
49 خولەک لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا لە دەروازەی ڕاپەرینە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆرانییە تایبەتەکەی درامای بەرەو بەرزاییەکان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەسووکە میوانی خزمانی گوندی مامچۆغانە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
درامای بەرەو بەرزاییەکان؛ ئەڵقەی پێنجەم
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ڕووداوێکەوە لێپێچینەوە لە کارمەندانی نەخۆشخانەی چۆمان دەکرێت
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی بانكی خوێنی سلێمانی چارەسەر دەكرێت
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی: یەك دیناری هیچ كۆمپانیایەك قەزردار نین