هاووڵاتییان لە هەبوونی دەرمانێکی ساختە ئاگادار دەکرێنەوە

شەیری بکە لە:
هاووڵاتییان لە هەبوونی دەرمانێکی ساختە ئاگادار دەکرێنەوە

وێنەی ئەو دەرمانەی کە ساختەیە. وێنە - وەزارەتی تەندروستی

 

ئاڤا نیوز

دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان هۆشداری لەبارەی جۆرە دەرمانێکی ساختە دەدات کەوتووەتە بازاڕەکانی کوردستان.

چیرۆکی سەرەکی: دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، بەردەوام چاودێری دەرمانی ساختە و بەدەر لە ڕیمناییەکانی وەزارەتی تەندروستی دەکات، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان دووچاری دەرمانی کواڵێتی خراپ نەبن، لە ئیستادا جۆرە دەرمانێک کەوتۆتە بازار پێویستە هاووڵاتییان وریا بن و بەکاری نەهێنن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان (KMCA) سەربە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، گشت پزیشکان و کۆگاکانی دەرمان و دەرمانخانەکان و هاوڵاتییان وریا بن لە بوونی دەرمانێکی ساختە بەم زانیاریانەی خوارەوە؛

Product name: Concor 5mg

Batch number: E210748

MNF Date: 12/2024

EXP Date: 12/2028

زانیاریی زیاتر: ئەو دەرمانە سەرلەبەری ساختەیە، بۆیە خۆتان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی و ئەگەر ئەو جۆرە دەرمانەتان بینی لە ماڵەوە یان هەر دەرمانخانەیەک، بە زووترین کات تیمەکانی تەندروستی ئاگادار بکەنەوە لە سەرتاسەری کوردستان لە رێگەی ژمارەی هێلی گەرمی 07508592222 و 07708592222.”

لەلایەکی دیکەوە: دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، دڵنیایی دەدا لەوەی کە تیمەکانیان بەردەوام لە پشکنین و بەدواداچوونی بەردەوامـدان بۆ رێگریکردن لە دەرمانی نایاسایی و ساختە، پێش گەیشتن بەدەستی هاوڵاتیان و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بەرامبەر بە سەرپێچیکاران دەکەنەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: