فایلی خەڵک؛ لە هەولێر دەرزی چارەسەری تووشبووانی ڕۆماتیزم و کرۆن کەم دەستدەکەوێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە هەولێر دەرزی چارەسەری تووشبووانی ڕۆماتیزم و کرۆن کەم دەستدەکەوێت. تەندروستیی هەولێریش دەڵێت، لە بەغداوە بڕێکی کەم دەنێردرێت و هەندێک جار دوادەکەوێت.

لێدوانی فەرمی: د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:

- ئەم نەخۆشانە لە ناوچە جیاوازەکان و بنکە تەندروستییەکان ناویان تۆمار کراوە، هەرکەسە و لەکاتی خۆی دەرزییەکەی وەردەگرێت، بەڵام کێشەکە ئەوەیە لە بەغداوە ژمارەیەکی کەم لەم دەرزییانە دێتە کوردستان، ئەویش زۆر جار دوا دەکەوێت.

- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پێی ژمارەی نەخۆشەکان دەیدەنە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان.

-
لە ڕێگەی ئاڤاوە نەخۆشەکانمان دڵنیا دەکەینەوە کە ڕۆژی یەکشەممە بەدواداچوون بۆ کێشەکە دەکەین و ئەگەر پێویست بوو داوا لە بەغدا دەکەین ژمارەی دەرزییەکان بۆ هەرێمی کوردستان زیاد بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: