لە دەروازەی تڕێبیلەوە سەدان سەرمەڕی نەخۆش دەگەڕێنرێنەوە

شەیری بکە لە:
لە دەروازەی تڕێبیلەوە سەدان سەرمەڕی نەخۆش دەگەڕێنرێنەوە

بارهەڵگرێک لە دەروازی سنووریی نێوان عێراق و ئوردن کە ژمارەیەک سەر مەڕی هەڵگرتووە

ئاڤا نیوز

دەستەی دەروازە سنوورییەکان عێراق، لە دەروازەی تڕێبیلەوە چەند بارهەڵگرێکی بە دوو هەزار سەر مەڕی نەخۆشەوە دووبارە بۆ ئوردن گەڕاندەوە.

وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق ڕێکارەکانی پەیوەست بەهاوردەکردنی ئاژەڵ چڕکردووەتەوە دوای ئەوەی  ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو لە بەغدا و سێ پارێزگای دیکە هەزاران ئاژەڵ، بەتایبەتیش گامێش، تووشی ڤایرۆسی دەم و پەلەکانی ئاژەڵ بوون و بەو هۆیەوە زیانی زۆری دارایی بە ئاژەڵداران گەیاندووە، هۆکاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەش دەگەڕێتەوە بۆ هاوردەکردنی گامێشی نەخۆش لە وڵاتانی دەرەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند:

- سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6-3-2025 چەند بارهەڵگرێک کە دوو هەزار سەر مەڕی نەخۆشیان بارکردبوو و بەنیازبوون لە ئوردنەوە هاوردەی عێراقی بکەن، لەدەروازەی تڕێبیلەوە ڕێگەیان پێنەدرا بێنە نێو خاکی عێراقەوە و گەڕێنرانەوە بۆ دیوی ئوردن.

- دوای ئەوەی ڕێکاری وردی پشکنینیان بۆ کراوە لەلایەن کادرە پزیشکییە تایبەتمەندەکانی ڤێتێرنەرییەوە ، دەرکەوتووە سەرجەم  ئەو مەڕانە نەخۆشن و گۆشتەکەیان بۆ خواردن ناگونجێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: