شابەندەر: ئەمریکا، عێراقی لە پێویستیی هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی ئاگادار کردووەتەوە

شەیری بکە لە:
شابەندەر: ئەمریکا، عێراقی لە پێویستیی هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی ئاگادار کردووەتەوە

عيزەت شابەندەر، كەسایەتی سیاسیی شیعە لە عێراق

ئاڤا نیوز

 

كەسایەتییەکی سیاسیی شیعە لە عێراق دەڵێت، ئیدارەی ترەمپ عێراقی لە پێویستی هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی و داماڵینی چەک لە دەستی گرووپە چەکدارەکان ئاگادار کردووەتەوە، جەختیش دەکاتەوە کە عێراق لەناو هێڵی سووری ئەمریکادایە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی سەربازیی عێراقە و ئەندامەکانی لە پێکهاتەی شیعەن، سەرەتا وەک هێزێکی خۆبەخش بۆ شەڕی دژی داعش دروستبوون، بەڵام دواتر لە پەرلەمانی عێراق یاسای بۆ دەرچوو و ئێستا ئەو هێزە نزیکەی 4.5 ترلیۆن دیناری لە بودجەی گشتی بۆ دیاریکراوە و 238 هەزار چەکداریشی هەیە.

 

لێدوانی فەرمی: عيزەت شابەندەر، كەسایەتی سیاسیی شیعە لە عێراق لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی دیجلە ئاماژە بەوەکرد: عێراق لەناو هێڵی سووری ئەمریکادایە لەگەڵ ئەو وڵاتانەی پشتیووانی مقاوەمەی غەززە دەکەن.ئەمریکا هۆشداری بە عێراق داوە کە دەبێت چەک لە دەستی گرووپەکانی مقاوەمە دابماڵرێت.

 

زانیاریی زیاتر: ئەو کەسایەتییە ئاینییەی شیعە دەشڵێت، ئەمریکا هۆشداری داوە کە حەشدی شەعبیش نابێت وەک دامەزراوەیەک بمێنێتەوە و پێویستە ئەندامەکانی وەک پۆلیسی هاتووچۆ و ئاگرکوژێنەوە و پاسەوان لە دەزگاکانی دیکە جێگەیان بکرێتەوە، واتە ئەمریکا دەڵێت ئەندامانی حەشدی شەعبی چۆن پەرتوبڵاویان دەكەن، بیكەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: