لە کەرکووک دووانەیەکی خاوەن یەک دڵی هاوبەش نەشتەرگەرییان بۆکرا

شەیری بکە لە:
لە کەرکووک دووانەیەکی خاوەن یەک دڵی هاوبەش نەشتەرگەرییان بۆکرا

فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک

ئاڤا نیوز

 

فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک ئاشکرایکرد، تیمێکی پزیشکی عێراقی بە سەرکەوتوویی نەشتەرگەرییەکی دەگمەنی بۆ دووانەیەکی پێکەوەنووسا و ئەنجامدا.

بۆچی گرنگە: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک، ئەم دووانەیە پێکەوەنووساوە یەک دڵی هاوبەشیان هەبووە و ئەم شێوە لەدایکبوونەش زۆر دەگمەنە لە نێو 50,000 بۆ 200,000 حاڵەتی لەدایکبوونی منداڵان تەنیا یەکێكیان بەمشێوەیە.

لێدوانی فەرمی: ئەرجان محەممەد ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کەرکووک ڕایگەیاند: تیمێکی پزیشکی عێراقی نەشتەرگەریی جیاکردنەوەیان بۆ دووانەیەکی پێکەوەنووساو کە دڵیان هاوبەشبوو لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵانی کەرکووک ئەنجامدا و دوای نەشتەرگەرییەکەش باری تەندروستی دایک و هەردوو منداڵەکە جێگیرە.

لەلایەکی دیکەوە: دکتۆرە سوزان وەهبی، پزیشکی سەرپەرشتیاری نەشتەرگەریەکە ڕوونیکردەوە، پێشبینی دەکرێت 40-60%ـی ئەم جۆرە لەدایکبوونانە بە مردن کۆتایی بێت و تەنیا نزیکەی 25% لەدوای لەدایکبوون لە ژیاندا دەمێننەوە و خۆشبەختانە چاوەڕێی ژیان لەم دوو منداڵە دەکرێت .

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: