ئەڵمانیا: بوونی کورد لە پڕۆسەی سیاسی و حکومەتی سووریا گرنگە

شەیری بکە لە:
ئەڵمانیا: بوونی کورد لە پڕۆسەی سیاسی و حکومەتی سووریا گرنگە

ساتی واژۆکردنی ڕێککەوتنی نێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بوونی هێزە کوردییەکان لە حکومەتی سووریا گرنگە بۆ یەکگرتوویی ئەو وڵاتە و تەنیا کاتێک ئارامییەکی بەردەوام بۆ سووریا دروست دەبێت کە هەموو سوورییەکان بتوانن بە سەلامەتی بژین و مافیان هەبێت.

وێنە گەورەکە: دوای ڕێککەوتنە هەشت خاڵیەکەی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' و حکومەتی ڕاگوزەری سووریا، وڵاتانی ڕۆژئاوا پێشوازییان لە ڕێککەوتنەکە کرد و بە گرنگییەوە باسی بەشداری کورد لە حکومەتی سووریا دەکەن.

لێدوانی فەرمی: ئەنالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند:

٠ یەکگرتنەوەی هێزە کوردییەکان لەگەڵ دەوڵەتی سووریا هەنگاوێکی زۆر گرنگە بەرەو سووریایەکی یەکگرتوو و بەشداریکردنی هەمووان لە پڕۆسەی سیاسی ئەو وڵاتە، لە چەند هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ هاوبەشەکانمان کارمان بۆ ئەم ئامانجە کردووە.

٠ ڕۆژانە دەبینین لە سووریا چی دەگوزەرێت، کوشتنی بە ئامانجی سەدان هاووڵاتی مەدەنی تاوانێکە کە دەبێت بە وردی لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت و لێپێچینەوە لە تاوانباران بکرێت، تەنیا کاتێک ئارامییەکی بەردەوام بۆ سووریا دروست دەبێت کە هەموو سوورییەکان بتوانن بە سەلامەتی بژین و مافی یەکسانیان هەبێت.

باکگراوند: ڕۆژی 2025-03-10، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر کۆبوونەوە و ڕێککەوتنێکی هەشت خاڵییان واژۆ کرد.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ