
کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی ڕێگای هەولێر - خەبات
ئاڤا نیوز
لە ماوەی ڕابردوو بڕیاری نۆژەنکردنەوەی ڕێگای هەولێر- خەبات لەلایەن پارێزگای هەولێر دەرچوو بوو، بەڵام بەهۆکاری کەمی گوژمەی پرۆژەکە کارەکەی ڕاوەستا بوو.
چیرۆکی سەرەکی: دوای بەدواداچوون لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە زیادکردنی گوژمەی پرۆژەکە ڕەزامەندی درا کە نزیکەی پێنج ملیار دیناری بۆ دانراوە، کۆمپانیاکە ئامادەی خۆی دەربڕیوە، پێویستە لە ماوەی نزیکەی ساڵێک کارەکە تەواو بکات.
لێدوانی فەرمی: کوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەبات، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەو ماوەی بڕیاری نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکە دراوە، ئێمە بەردەوام لەسەر هێل بووین لەگەڵ پارێزگاری هەولێر بۆ ئەوەی بە زووترین کات کارەکانی نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکە دەستپێبکات و تەواو بکرێت، خۆشبەختانە دوای ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر زیادکردنی گوژمەی پرۆژەکە، ئەمڕۆ دەستکرا بە کارەکانی نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکە.
لەلایەکی دیکەوە: لە ماوەی ڕابردوو، مەسعود کاڕەش، جێگری هونەری پارێزگاری هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو، سەرەتای دەسپێکی پرۆژەکە نزیکەی دوو ملیار دیناری لەسەر بودجەی پەرەپێدان بۆ دانرا بوو، بەڵام دوای دیراسەکردنی زیاتر لەلایەن ئەندازیارانی پارێزگای هەولێر دەرکەوت ناتوانرێت بەو بڕە پارەیە ڕێگاکە بە شێوەیەکی باش و کواڵێتی دورست بکرێت، دواتر نووسرامان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کرد بۆ ئەوەی پارەی زیاتری بۆ دابنێرێت، خۆشبەختانە ڕەزامەندی درا بۆ زیادکردنی گوژمەی پرۆژەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 10 خولەک لەمەوپێش
حکومەت دەیەوێت لە 20 ڕۆژدا دوو مووچە دابەش بکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوە لە سوورییەکان دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دەم پارتی بەردەوامی بە گەڕێکی دیکەی سەردانەکانی دەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
چارەنووسی ئەو فەرمانبەرانەی فۆرمیان بۆ وەرگرتنی زەوی پڕنەکردووەتەوە چی لێدێت؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوروپا: بەرپەرچی هەنگاوەکانی ترەمپ دەدەینەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی خانەنشینانی کەرتی تەندروستی سلێمانی دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک کارمەندی شارەوانی تکریت دەستگیردەکرێن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسەدە: پابەندین بە سووریایەکی دیموکرات و فرەچەشن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەک گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پەتی سێدارە ڕزگار دەکات