سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی لەبارەی ڕێککەوتن لەگەڵ شەرع بە تەلەفۆن قسە دەکەن

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی لەبارەی ڕێککەوتن لەگەڵ شەرع بە تەلەفۆن قسە دەکەن

وێنەی (سەرۆک بارزانی) و مەزڵووم عەبدی، عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات

ئاڤا نیوز

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرۆک بارزانی و مەزڵوم عەبدی دا، جەخت لە پاڵپشتی هەنگاوەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا کرایەوە.

وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 12ی ئاداری 2025 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و مەزڵووم، عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتدا، بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا تاوتوێ کرا.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا بارەگای بارزانی ڕایگەیاند،

- لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا مەزڵووم عەبدی وردەکاریی و دەرئەنجامی سەردانی خۆی بۆ دیمەشق و لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ حکوومەتی سووریا بۆ سەرۆک بارزانی شیکردەوە.

- جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە پاڵپشتی لە هەر هەنگاوێک بکرێت کە ببێتە هۆی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا و هەروەها ئەوەش دووپات کرایەوە کە پێویستە لە هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی سووریادا هەڵوێستی کوردی  یەک بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: