ئەوروپا: بەرپەرچی هەنگاوەکانی ترەمپ دەدەینەوە

شەیری بکە لە:
ئەوروپا: بەرپەرچی هەنگاوەکانی ترەمپ دەدەینەوە

گرافیک - ئاڤا میدیا

 

ئاڤا نیوز

لە بەرامبەر سەپاندنی باجی نوێی ئەمریکا لەسەر هاوردەکردنی پۆڵا و ئەلەمنیۆم، یەکێتی ئەوروپا ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی خێرا و ڕێژەیی لەسەر هاوردەکردنی ئەمریکا بۆ یەکێتی ئەوروپا دەستپێکرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند: بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ سەپاندنی باجی زیادە ناڕەوایە و پەیوەندی بازرگانی نێوان ئەمریکا و ئەوروپا تێکدەدات، هاوکات زیانبەخشە بۆ بازرگانان و بەکاربەران، زۆرجاریش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان.

وەڵامی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بۆ ئەمریکا لەم دوو خاڵەدا خۆی دەبینێتەوە:

٠ یەکێتی ئەوروپا سەپاندنی باجی زیادەی لەسەر بەرهەمەکانی ئەمریکا تاوەکو 1ـی نیسان درێژدەکاتەوە، ئەم هەنگاوە لە بەرامبەر سەپاندنی ئەو باجانەیە کە ئەمریکا دژی ئەوروپا سەپاندویەتی و بەبەهای 8 ملیار یۆرۆ زیانی بە یەکێتی ئەوروپا گەیاندووە.

٠ لە وەڵامی باجی نوێی ئەمریکا کە کاریگەری لەسەر زیاتر لە 19 ملیار دۆلار لە هەناردەکردنی یەکێتی ئەوروپا هەیە، کۆمیسیۆن پاکێجێک لە ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی نوێ سەبارەت بە هەناردەکردنی ئەمریکا دەخاتەڕوو. تا ناوەڕاستی مانگی نیسان دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ وڵاتانی ئەندام و لایەنە پەیوەندیدارەکان.

٠ لەم نێوەندەدا یەکێتی ئەوروپا ئامادەیە بۆ کارکردن لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک و ئەو ڕێوشوێنانەی دەتوانرێت لە هەر کاتێکدا پێچەوانە بکرێنەوە.

لێدوانی فەرمی: ئۆرسولا ڤۆن دێر لایین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند، پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا گەورەترین پەیوەندییە لە جیهاندا، پەیوەندییەکە خۆشگوزەرانی و ئاسایشیان بۆ ملیۆنان کەس هێناوەتە ئاراوە و لە هەردوولا ملیۆنان هەلی کاریان ڕەخساندووە، سەپاندنی باجی زیادە بارگرانی لەسەر ئەوروپا و ئەمریکا دروست دەکات.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بڕیاری کۆمیسیۆن بۆ گەڕاندنەوەی ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی ساڵی 2018 و 2020 لە دژی ئەمریکا لە 1ـی نیسانەوە دەستبەجێ دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، لە قۆناغی یەکەمدا، بۆ ماوەی دوو هەفتەیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەوروپا ڕاوێژ لەسەر بابەتەکە دەکەن، دواتر لەسەر بنەمای زانیارییە کۆکراوەکان، کۆمیسیۆنی ئەوروپا بە ڕاوێژکردن بە وڵاتانی ئەندام ڕێوشوێنەکانی پەسەندکردنی پێشنیارەکەی کۆتایی پێدەهێنێت. کاتێک ئەم پرۆسەیە تەواو بوو، کۆمیسیۆن ئامانجیەتی تا ناوەڕاستی مانگی نیسان بە یاسایی ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەکە دەربکات.

زانیاری زیاتر: بەرپەرچدانەوەی یەکێتی ئەوروپا لە بەرامبەر سەپاندنی باجی زیادەی ئەمریکا بە بەهای زیاتر 28 ملیار دۆلار زیان دەگەیەنێت بە هەناردەی ئەو وڵاتە.

باکگراوند: لە مانگی حوزەیرانی 2018، ئیدارەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ باجی لەسەر 6.4 ملیار یۆرۆ بەرهەمی هەناردەکردنی پۆڵا و ئەلەمنیۆمی ئەوروپا سەپاند. لە مانگی یەکی ساڵی 2020دا، بڕی باجەکەی سەپاند و بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ کاریگەری کردە سەر هەناردەکردنی هەندێک بەرهەمی پۆڵا و ئەلەمنیۆم لە یەکێتی ئەوروپا. لە بەرامبەردا، لە مانگی حوزەیرانی 2018، یەکێتی ئەوروپا ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی لەسەر ئەمریکا سەپاند کە بەهاکەی گەیشتە 2.8 ملیار یۆرۆ، بڕیاربوو یەکێتی ئەوروپا بڕی باج لەسەر هەناردەکردنی ئەمریکا زیادبکات و لە 1ـی حوزەیرانی 2021 بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام دوای گفتوگۆکان لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە سیستەمی پشکی باج بۆ هەناردەکارانی یەکێتی ئەوروپا، یەکێتی ئەوروپا ئەم ڕێوشوێنانەی تا 31ـی ئازاری 2025 ڕاگرت بە مەبەستی ئەوەی دەرفەتێک بۆ لایەنەکان هەبێت بۆ ئەوەی چارەسەرێکی درێژخایەنتر دابڕێژن.

ئەمەش بزانە: لە 10ـی شوباتی 2025، ئەمریکا ڕایگەیاند بە ڕێژەی 25% باجی زیادە لەسەر هاوردەکردنی پۆڵا و ئەلەمنیۆم لە وڵاتانی جیهانەوە دەسەپێنێت. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ