عەلی حوسێن: هیچ ڕێگرییەك لەبەردەم پێكهێنانی كابینەی نوێ نییە و بەمنزیكانە پێكدێت

شەیری بکە لە:
عەلی حوسێن: هیچ ڕێگرییەك لەبەردەم پێكهێنانی كابینەی نوێ نییە و بەمنزیكانە پێكدێت

عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی (وێنەی ئەرشیڤ)

ئاڤا نیوز

بەرپرسی ڕێكخستنی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، هیچ شتێك لەبەردەم پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێگر نییە و بەمنزیكانە حكومەت پێكدێت.

وێنە گەورەكە: هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامن، پارتی و یەکێتی وەک براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەماوەی ڕابردوو چەندین جار لەئاستی باڵا و شاندی تەكنیكی كۆبوونەوە، چەند جارێكیش لەگەڵ لایەنە براوەكانی دیكەی هەڵبژاردن كۆبوونەتەوە، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی بۆ پێكهێنانی حكومەت.

لێدوانی فەرمی: عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،

- "هەموو بابەتە گرنگەکانی پێكهێنانی حكومەت گفتۆگۆی لەبارەوە کراوە و هەنگاوی باش نراوە، پێمانوایە نزیکبوونەوەی باش و گرفتی کەم هەیە، بەم نزیکانە حکومەت پێکدەهێنرێت."

- "قۆناغی ئێستای هەرێمی کوردستان قۆناغێکی گرنگە و لە بەرپرسیارەتی هەموو لایەکدایە، هیچ شتێک نییە لەپێش ئەم پرۆسەیە گرفت بێت و دەبێت قۆناغەکە تێبەڕێنین".

شەیری بکە لە: