لە ڕووسیا هەنگوینی دهۆک پلەی دووەمی بەدەستهێنا

  • بزنس
  • 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
لە ڕووسیا هەنگوینی دهۆک پلەی دووەمی بەدەستهێنا

ئاڤا نیوز

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا کۆنفڕانسێکی بەرهەمی ناوخۆیی بە بەشداربوونی زیاتر لە 35 وڵات بەڕێوەچوو، هەنگوینی دهۆکیش بەشداری پێکراوە و توانیویەتی پلەی دووەم بەدەستبهێنێت و خەڵاتێکی زیوی بردەوە و چینیش پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

لێدوانی فەرمی: عەبدولغەفار ئیبراهیم، سەرۆکی کۆمەڵەی هەنگەوانانی دهۆک بە ئاڤای گوت: هەنگوینی هەرێمی کوردستان یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان، لە کێبڕکێی چەندین وڵاتانی وەکو لوبنان و تورکیا و ڕووسیا توانیویەتی پلەی یەکەم و دووەم بەدەستبهێنێت، پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هاوکاربووە بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئاستانە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە هەنگوینی دهۆک بۆ وڵاتانی بیانی هەناردە دەکرێت و خواستێکی زۆری لەسەرە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ