ئەگەر هەیە حکومەتی ئەمریکا بکوژێتەوە

شەیری بکە لە:
ئەگەر هەیە حکومەتی ئەمریکا بکوژێتەوە

دمەنێک لە کۆبوونەوەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

بەهۆی کورتهێنانی بودجە، ئەگەر هەیە هەفتەی داهاتوو حکومەتی ئەمریکا بکوژێتەوە.

وێنە گەورکە: کۆنگرێسی ئەمریکا  هەموو هەوڵێک دەدا ئەم هەفتەیە پرۆژە یاسای بودجە پەسەند بکات، باس لەوەش دەکرێت کە بەهۆی کورتهێنانی بودجەوە، حکومەتی ئەمریکا مووچەی فەرمانبەرانی پێ نادرێت و ئەگەر هەیە پاشەکەوتی بکات.

ئەوەی پێویستە بیزایت: ئەم پرۆژە یاسایە بە ئارەزووی ترەمپ داڕێژراوە، بۆیە دیموکراتەکان دژی ئەوەن  و دەڵێن، "دەبێت بەشێکی بەندەکانی پڕۆژە یاساکە بە دڵی ئێمە بێت و نابێت هەمووی بە بەدڵی کۆمارییەکان بێت، ئەگەر وا نەبێت، دەنگی پێنادەین".

لەلایەکی دیکەوە: ترەمپ بە کۆمارییەکانی وتووە، بە هەر شێوەیەک بێت، دەبێت پرۆژە یاساکە پەسەند بکرێت.


ئەگەر پرۆژە یاساکە پەسەند نەکرا و حکومەت کوژایەوە چی ڕووئەدات؟

نزیکەی یەک ملیۆن فەرمانبەری حکومەتی ئەمریکا بەهۆی کورتهێنانەوە مۆڵەتی بێ مووچە دەکەن و بەشێکی دیکەشیان مووچەکەیان پاشەکەوت دەکرێت، بەڵام هەر کات بودجە پەسەند کرا، بڕی پاشەکەوتەکەیان پێ دەدرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ