
دۆناڵد ترەمپ و ئیلۆن مەسک لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا لە کۆشکی سپی. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەمەبەستی نیشاندانی پشتیووانی ئیلۆن مەسک، ڕاوێژکاری باڵا و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا، ئۆتۆمبێلێکی تێسلای کڕی و گوتی، ئەم پیاوە و وزە و تەمەنی خۆی بۆ ئەنجامدانی ئەمە تەرخان کرد، بەڕای من ناحەقی بەرامبەر کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: وەک پاڵپشتییەک بۆ ئەو زەرەرەی کە ئیلۆن مەسک دوێنی تووشی بوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئۆتۆمبێلێکی تێسلای کڕی و لەگەڵ مەسکدا چووە بەردەم کامێرەکان و لەبەردەم ئۆتۆمبێلەکان کە هێندرابوونە باخچەی کۆشکی سپی وێنەی گرت و سەرسامی خۆی بۆ شێوازی دروستکردنی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان دەربڕی وتی:" ئەم ئۆتۆمبێلە هەمووی بەرنامەی کۆمپیوتەرییە".
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە لە هەلومەرجی ئاساییدا خۆی ئۆتۆمبێل بەکارناهێنێت، بەڵام بۆ پشتیووانی کردنی مەسک ئۆتۆمبێلێک دەکڕێت و گوتی: دەیکڕم، چونکە یەکەم ئەمە بەرهەمێکی ناوازە و باشە. دووەم ئەم پیاوە وزە و تەمەنی خۆی بۆ ئەنجامدانی ئەمە تەرخان کرد، بەڕای من ناحەقی بەرامبەر کراوە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ترەمپ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تۆمەتبارکردنی بریکارەکانی تێسلا بە تووندوتیژیی و بە "کردەی تیرۆریستیی ناوخۆ" دادەنرێت و لێکەوتەیەکی قورسی بۆ ئەنجامدەرانی دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 39 خولەک لەمەوپێش
خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو ڕاگەیێنرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بەردەوامی گرژییەکان 158 کەسی دیکە لە سووریا کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دەم پارتی بەردەوامی بە گەڕێکی دیکەی سەردانەکانی دەدات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
چارەنووسی ئەو فەرمانبەرانەی فۆرمیان بۆ وەرگرتنی زەوی پڕنەکردووەتەوە چی لێدێت؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوروپا: بەرپەرچی هەنگاوەکانی ترەمپ دەدەینەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگای هەولێر- خەبات دەستپێکرد
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی خانەنشینانی کەرتی تەندروستی سلێمانی دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای هەواڵگریی ڕووسیا و ئەمریکا لەسەر هەماهەنگی یەکتر ڕێکدەکەون
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی تورکیا سەردانی ئۆکراینا دەکەن
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چین: لەم هەفتەیەدا دانوستان لەسەر چەکی ئەتۆمی لەگەڵ ڕووسیا و ئێران دەکەین
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گرینلاند هەنگاوێک لە سەربەخۆیی نزیک دەبێتەوە
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا: بوونی کورد لە پڕۆسەی سیاسی و حکومەتی سووریا گرنگە
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا پێشوازی لە ڕێککەوتنەکەی سووریا دەکات