
شاندی دەم پارتی لە کاتی سەردانیان بۆ لای لایەنەکان
ئاڤا نیوز
شاندی دەم پارتی لە درێژەی زنجیرە سەردانەکانی بۆ لای پارتە سیاسییەکانی پەرلەمانی تورکیا لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی، ئەمڕۆ سەردانی پاری سەعادەت، پارتی ئایندە و پارتی تیپ دەکەن.
وێنە گەورەکە: دەستپێکردنەوەی گەڕێکی تری سەردانەکان دوای بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، بە گوێرەی بەرەوپێشچوونەکانی پڕۆسەی ئاشتی، ئەمجارە کورد شەڕی شاخ بۆ شەڕی سیاسی ناو پەرلەمان دەگۆڕێت، شاندەکە تەنیا سەردانی ئەو پارتانە دەکەن کە لە پەرلەمانی تورکیا کورسیان هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 2025-03-10، شاندەکە کە لە هەردوو هاوسەرۆکانی دەم پارتی، تونجەر بەکرهان و تولای هاتیمئۆغلولەری پێاک هاتوون، سەردانی پارتی کرێکارانی تورکیا، پارتی جەهەپە و پارتی دێڤایان کرد.
هەنگاوی داهاتوو: شاندەکە لە 2025-03-17، لەگەڵ مەهەپە و ئاکپارتی لە پەرلەمانی تورکیا کۆدەبێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە: ئیی پارتی کە هەر لەسەرەتاوە دژی ئەم پرۆسەیە دەوەستێتەوە ڕایگەیاند، دەم پارتی داوای چاوپێکەوتنی لە ئێمە نەکردووە، ئەگەر داواش بکەن ئێمە ڕەتی دەکەینەوە. " هەر پرسێک لە ئۆجەلانەوە بێت ئیی پارتی نە لەگەڵی بووە و نە لەداهاتووش لەگەڵی دەبێت".
ئەمەش بزانە: ئەمە دووەم جارە ئەم پارتە چاوپێکەوتن و گفتوگۆکردن لەگەڵ دەم پارتی ڕەتدەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 42 خولەک لەمەوپێش
عێراق هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوە لە سوورییەکان دەکات
- بزنس
- 53 خولەک لەمەوپێش
وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ڕاگەیێنرا
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چارەنووسی ئەو فەرمانبەرانەی فۆرمیان بۆ وەرگرتنی زەوی پڕنەکردووەتەوە چی لێدێت؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوروپا: بەرپەرچی هەنگاوەکانی ترەمپ دەدەینەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگای هەولێر- خەبات دەستپێکرد
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی خانەنشینانی کەرتی تەندروستی سلێمانی دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک کارمەندی شارەوانی تکریت دەستگیردەکرێن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسەدە: پابەندین بە سووریایەکی دیموکرات و فرەچەشن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەک گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پەتی سێدارە ڕزگار دەکات