گرینلاند هەنگاوێک لە سەربەخۆیی نزیک دەبێتەوە

شەیری بکە لە:
گرینلاند هەنگاوێک لە سەربەخۆیی نزیک دەبێتەوە

ساتی جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی گرینلاند. وێنە - AFP

 

ئاڤا نیوز

لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی گرینلاند دەنگی ناسیۆنالیستەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە کە داوای ئەوە دەکەن دوورگەکەیان لە دانیمارک جیاببێتەوە و سەربەخۆ بێت.

وێنە گەورەکە: پارتی دیموکراتی گرینلاند پشتیوانی لە سەربەخۆیی دوورگەی گرینلاند دەکات، توانی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەدا پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت و بە جیاوازییەکی گەورە بە پێش نزیکترین ڕکابەری بکەوێت ئەمەش وایکردووە ببێتە براوەی هەڵبژاردنەکان.

زانیاری زیاتر: بانگەشەکانی هەڵبژاردنی گرینلاند تیشکیان خستبووە سەر پرسەکانی تەندروستی، پەروەردە، ئابووری، ئایندەی پەیوەندییەکانی دوورگەکە لەگەڵ دانیمارک، سەرەڕای ئەو ئۆتۆنۆمیەی کە لە ساڵی 1979ـەوە پێی دراوە، هێشتا پابەندە بە بڕیاری بابەتە سەروەرییەکانی وەک کاروباری دەرەوە و بەرگری.

پێدراوە ڕاستییەکان: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەوە لە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی دوورگەکەیە و لە چەند مانگی ڕابردووشدا دووبارە خواستی خۆی ئاشکرا کرد و ئەگەر پێویست بکات بە زۆر دوورگەکە کۆنتڕۆڵ دەکات کە بە گرنگی دەزانێت بۆ ئاسایشی ئەمریکا لەبەرامبەر ڕووسیا و چیندا، ئەمەش کاردانەوەی توندی بەرپرسانی وڵاتی دانیمارکی لێکەوتەوە.

بابەتە ستراتیژییەکان: گرینلاند کە ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەری دانیمارکە، ڕێگا ستراتیژییەکانی ئاسمانی و دەریایی لە باکووری ئەتڵەسیدا دابین دەکات و کۆگایەکی دەوڵەمەندی ئەو کانزا دەگمەنانەیە کە لە زەویدا هەن و پێویستن بۆ دروستکردنی هەموو شتێک لە مۆبایلەوە تا تەکنەلۆژیای وزەی نوێبووەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕاپرسییەک کە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا بڵاوکرایەوە، نزیکەی 85%ـی خەڵکی گرینلاند ویستی دۆناڵد ترەمپ بۆ دەستبەسەرداگرتنی دوورگەکە ڕەتدەکەنەوە.

باکگراوند: ژمارەی دانیشتوانی گرینلاند 56 هەزار کەسە و لە ساڵی 2009ـەوە هەنگاو بەرەو سەربەخۆیی دەنێت، بەڵام هێشتا هیچ هەڵبژاردنێک بەرەو ئەو ئامانجەی دوورگەکە نەکراوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ