ئێران دانوستانی چەکی ئەتۆمی لەگەڵ ڕووسیا و چین پشتڕاست دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئێران دانوستانی چەکی ئەتۆمی لەگەڵ ڕووسیا و چین پشتڕاست دەکاتەوە

ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی چین ڕایگەیاند، میوانداری ڕووسیا و ئێران دەکات بۆ دانوستانی سێ قۆڵی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران، ئێران ئەمە پشتڕاست دەکاتەوە.

چی ڕوودەدات: چین و ڕووسیا و ئێران دەیانەوێت لە بەرامبەر ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا خۆیان بەهێز بکەن و ڕێگری بکەن لە هەوڵەکانی ترەمپ بۆ سنووردارکردنی ویستەکانی ئەو وڵاتانە بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژی 2025-03-14، گفتۆگۆی سێ قۆڵی ئەنجام دەدرێت.

لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند،''ئەم گفتۆگۆ سێ قۆڵییە لەگەڵ ڕووسیا و چین لەسەر بنەمای گەشەپێدانی پەیوەست بە پرسی ئەتۆم و هەڵگرتنی سزاکانە''.

ئەمەش بزانە: لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتی ترەمپ، واشنتن لەو ڕێککەوتنە کشایەوە لە بەرامبەر کەمکردنەوەی سزاکانی ئێراندا، وڵاتەکە پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی سنووردارکرد، لەم خولەشی بڕیاریداوە سیاسەتی تووندترین سزا بەسەر ئێراندا بسەپێنێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: