وڵاتێکی عەرەبی نامەکەی ترەمپ ڕادەستی ئێران دەکات

شەیری بکە لە:
وڵاتێکی عەرەبی نامەکەی ترەمپ ڕادەستی ئێران دەکات

عەباس عێراقچی،  وەزیری دەرەوەی ئێران. وێنە - AFP

ئاڤا نیوز

وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا سەبارەت بە نامەکەی ترەمپ بۆ خامنەیی ڕایگەیاند، لە ڕێگەی وڵاتێکی عەرەبی نامەکەی پێدەگات.

وێنەگەورەکە: تا دێت سزاکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت. بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژی 2025-03-06، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاشکرای کرد نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری  ئیسلامی ناردووە و تێیدا داوای دەستپێکردنەوەی دانووستانەکانی نێوان هەردوو وڵاتی کردووە.

لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی،  وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند:

٠ ئەمریکا لە ڕێگەی وڵاتێکی عەرەبی نامەیەکی ترەمپ بە ئێران دەدات.

٠ وڵاتانی ئەوروپا سیاسەتی هەڵەیان بەرامبەر بە ئێران پەیڕەو کردووە دوای کشانەوەی واشنتن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران.

زانیاری زیاتر: ئەم نامەیەی ترەمپ لە کاتێکدایە پێشتر عەلی خامنەیی هەر دانووستانێکی لەگەڵ ئەمریکا ڕەتکردووەتەوە و بە کارێکی نا ژیرانە و نا عەقلانی وەسف کردووە و گوتی هیچ سوودیان لە دانووستان لەگەڵ ئەمریکا نەبینیوە.

ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: پێشتر بەرپرسێکی باڵای ئێران ڕایگەیاندبوو لە مانگی 10ـی ئەم ساڵ دانووستانەکانی ئەمریکا و ئێران بەشێوەیەکی نهێنی لە بارەی ڕێککەوتنیی ئەتۆمی ئەنجام دەدرێن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ