
یەحیا سەریع، وتەبێژی حووسییەکان. وێنە - میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
حووسیەکانی یەمەن دەستپێکردنەوەی هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە ئیسرائیلییەکانی ڕاگەیاند، ئەمەش دوای تەواوبوونی ئەو وادەیەی کە بە ئیسرائیلی دابوو بۆ ڕێگەدان بە هاوکاریکردن بۆ ناو کەرتی غەززە
چیڕۆکی سەرەکی: دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی غەززە ئیسرائیل بە فەرمانی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە سەرجەم هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ غەززە ڕاگرت، کە بەشێک بوو لە بنەمای ڕێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەماسدا، دواجار بەهۆی ئەم گەمارۆییە حووسییەکانی یەمەن هۆشدارییان بە ئیسرائیلدا ئەگەر ڕێگە بە چوونەژوورەوەی هاوکارییەکان نەدرێت ئەوا هێرش دەکرێتە سەر ئیسرائیل.
لێدوانی فەرمی: یەحیا سەریع، وتەبێژی حووسییەکان ڕایگەیاند، حووسییەکانی یەمەن دەستیان کردووە بە هێرشکردنە سەر سەرجەم کەشتییە ئیسرائیلییەکان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنە دیاریکراوەکان، هاوکات ئەم هێرشانە بەردەوامیان دەبێت تا ئەو کاتەی دەروازەکان بۆ چوونەژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان و پێداویستی خۆراک بۆ کەرتی غەززە دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: گفتۆگۆکان بۆ قۆناغی دووەمی ئاگربەست بەشێوەیەکی فەرمی لەنێوان ئیسرائیل و حەماس دەستیپێنەکردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوو هەفتەیە قۆناغی یەکەمی ئاگربەست لە غەززە کۆتاییهاتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 40 خولەک لەمەوپێش
خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو ڕاگەیێنرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بەردەوامی گرژییەکان 158 کەسی دیکە لە سووریا کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دەم پارتی بەردەوامی بە گەڕێکی دیکەی سەردانەکانی دەدات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
چارەنووسی ئەو فەرمانبەرانەی فۆرمیان بۆ وەرگرتنی زەوی پڕنەکردووەتەوە چی لێدێت؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوروپا: بەرپەرچی هەنگاوەکانی ترەمپ دەدەینەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگای هەولێر- خەبات دەستپێکرد
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی خانەنشینانی کەرتی تەندروستی سلێمانی دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بەردەوامی گرژییەکان 158 کەسی دیکە لە سووریا کوژران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی عەرەبی نامەکەی ترەمپ ڕادەستی ئێران دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری بەرگری ئیسرائیل بۆ شەرع: تۆ لە ژێر چاودێری دایت