نووسینەوەی دەستووری کاتی سووریا کۆتایی دێت و ئاڕاستەی ئەحمەد شەرع دەکرێت

شەیری بکە لە:
نووسینەوەی دەستووری کاتی سووریا کۆتایی دێت و ئاڕاستەی ئەحمەد شەرع دەکرێت

کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور

ئاڤا نیوز

دوای 10 ڕۆژ لە دەستبەکاربوونی، لیژنەی نووسینەوەی دەستووری کاتی سووریا کۆتایی بە کارەکانی هێنا و دەستووری کاتی نوسییەوە کە لە 48 ماددە پێکهاتووە، بەگوێرەی دەستوورەکەش مەرجە سەرۆککۆماری سووریا مسوڵمان بێت.

بۆچی گرنگە: پرۆسەی بەڕێوەبردنی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر کە دەوترێت پێنج ساڵ دەخایەنێت، پێویستی بە دەستوورێکی کاتی هەیە بۆ ڕێکخستنی کاروبارەکان و جیاکردنەوەی سنووری دەسەڵاتەکان لە یەکتریی، لەو ماوەیەشدا دەستووری هەمیشەیی دەنوسرێتەوە و ڕاپرسی لەسەر دەکرێت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەشێک لە خاڵەکانی ڕەشنووسی دەستوورە کاتییەکە کە بڕیارە ئەمڕۆ ئاڕاستەی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر بکرێت ئەمانەن:

٠ مەرجە سەرۆککۆمار مسوڵمان بێت.

٠ سەرۆککۆمار فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانە.

٠ فیقهی ئیسلامی بنەمای یاسادانان دەبێت.

٠ چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت.

٠ سوپا ئەرکی پاراستنی هاووڵاتیان و یەکێتی سووریا لە ئەستۆ دەگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ