
کۆبوونەوەی سوودانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا. وێنە - ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
لە یەکەم سەردانی فەرمیی بۆ عێراق، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ فوئاد حوسێن، هاوتا عێراقییەکەی و سەرۆککۆمار وسەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمان کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوە فەرمییەکان:
٠ مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختی لەسەر پێویستیی کاراکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێزگرتن لە دراوسێیەتی کردەوە و ڕایگەیاند، هیچ لایەک دەست لە کاروباری ناوخۆی هیچ وڵاتێکدا وەرنەدات.
پێویستە هاریکاریی ئەمنی نێوان عێراق و سووریا پتەو بکرێت بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە ڕێکخراوی داعش و هەماهەنگی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات زیاد بکرێت.
٠ بەگوێرەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سوودانی ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەشداریکردن لە ئاوەدانکردنەوەی سووریا دەربڕی، هاوکات جەختی لەسەر گرنگیی هەماهەنگی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر کردەوە لەپێناو گەیشتن بە سەقامگیری کە پێشمەرجی ئاوەدانکردنەوەی سووریایە.
لە لایەکی دیکەوە: ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە کۆنگرەیەکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی دووپاتی کردەوە، سەردانەکەیان بۆ بەغدا بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و لابردنی بەربەستەکانی نێوان هەردوو وڵات بووە، دووپاتیشی کردەوە کە ئامادەن هاوکاریی عێراق بین لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و سووریا ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش پێکدەهێنن
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناتۆرێکی ئەمریکی بۆ عێراق: سزای تووند بەڕێوەیە