ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕێککەوتنی ئاشتی دەبەستن

شەیری بکە لە:
ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕێککەوتنی ئاشتی دەبەستن

ئاڵای هەردوو وڵاتی ئەرمینیا و ئازەربایجان. وێنە - ئەرشیف

 

ئاڤا نیوز

بەرپرسانی ئەرمینیا و ئازەربایجان دەقی ڕێککەوتننامەی ئاشتیی نێوانیان ئامادەکردووە. بە گوێرەی ئەم ڕێککەوتنەی ئاشتی کۆتایی بە ناکۆکییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە دێت کە نزیکەی چوار دەیەیە بەردەوامە.

وێنە گەورەکە: ناکۆکیی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر ناوچەی قەرەباغە کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی ئەرمەنین، بەڵام دەکەوێتە ناو خاکی ئازەربایجان و هاوکات بۆ ماوەیەکی زۆر کۆنترۆڵی لە ژێر دەستی جوداخوازەکانی سەر بە ئەرمینیا بووە. بە هۆی ئەم کێشەیەوە چەندین جار شەڕ لە نێوان ئەو دوو وڵاتە ڕوویداوە.

کاردانەوەکان: وڵاتان پێشوازییان لەم ڕێککەوتنە کردووە. یەکێتیی ئەوروپا سەرەڕای پیرۆزبایی لە هەردوولا، داوای کردووە هەرچی زووە واژۆی بکەن و پەیوەندییەکانی نێوانیان بە تەواویی ئاسایی بکەنەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: