لە گوندێکی سەقز 'مۆزخانەی تورجان' بۆ پاراستنی مێژووی ناوچەکە دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

لە گوندی تورجان سەر بە شاری سەقز 'مۆزخانەی تورجان' بۆ خستنەڕووی مێژووی ناوچەکە و ناساندنی کەسایەتیی و پاراستنی کولتووری کۆنی ناوچەکە کرایەوە.

 

وێنە گەورەکە: مۆزەخانەی ناودارانی تورجان ڕۆژی دووشەممە لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای پارێزگای سنە و بە هەوڵی سەید مارف سیادەت، کە یەکێکە لە کەسایەتییەکانی ناوچەی سەقز، کرایەوە.

 

زانیاریی زیاتر: لە مۆزەخانەکەدا، وێنە و یادەوەرییەکانی زانایان و پیاوە ماقوڵانی ناوچەی سەقز و بەتایبەتی تورجان، ئەوانەی کە لە ژیاندا نەماون و هەن، هەروەها لەگەڵ مێژوو و کولتووری ناوچەکە، پیشان ‌دراوە.

 

لێدوانی فەرمی: سەید مارف سیادەت، دامەزرێنەری مۆزەخانەی تورجان دەڵێت: ئەو شوێنە مۆزەخانەکەی تێدا دروست کراوە، 300 ساڵ لەمەوبەر مزگەوتی تێدا دروست کراوە و سەردەمانێک شوێنی زانست بووە و لە کاتێکدا لە ئێران زانکۆ نەبووە، ئێرە لەگەڵ دارولعلمی میسر هاوئاست بوون.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: "سەدان مەلا و فەقێ لێرە لە دارولعلمی تورجان خوێندوویانە و بڕوانامەیان تێدا وەرگرتووە و مۆڵەتیان وەرگرتووە، دواتریش لە گوند و ناوچە جیاوازەکانی کوردەواری بڵاوبوونەتەوە". 

 

ئەمەش بزانە: دامەزرێنەری مۆزەخانەکە دەشڵێت، باو و باپیری من لە هەورامان هاتوونەتە ناوچەی سەقز، بۆیە زۆرم پێمخۆش بوو ناوی ئەوان و کەسایەتییە گەورەکانی پێش ئەوانیش بپارێزم.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: