وەزارەتی ناوخۆی عێراق: هەماهەنگیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە باشترین دۆخدایە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: هەماهەنگیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە باشترین دۆخدایە

ئاڵای هەرێمی کوردستان و عێراق

ئاڤا نیوز

 

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، هەماهەنگیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە باشترین دۆخدایە بەتایبەت لەبواری ڕووبەڕوبوونەوەی تاوان و ماددە هۆشبەرەکان، جەختیش دەکاتەوە کە ڕێژەی تاوان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە.

 

بۆچی گرنگە: هەرێمی کوردستان و بەغدا لەبواری ئەمنییدا هەماهەنگی بەردەوامییان هەیە و بەوهۆیەش چەندین داواکراو کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە، لە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی کوردستان و عێراق دەستگیرکراوان و ڕادەستی بەرامبەرەکانیان کراونەتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "لەبواری ڕووبەڕوبوونەوەی تاواندا هەماهەنگیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە باشترین دۆخدایە بەتایبەت لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان".

 

زانیاریی زیاتر: ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای ساڵی 2003ەوە، دۆخی  ئاسایشی ناوخۆ لە باشترین دۆخدایە و ڕێژەی تاوان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە، بۆیەش لە قۆناغی داهاتوودا کار دەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە بەسەربازگەکردنی شارەکان و دەیانەوێت تەنیا پۆلیس و هێزەکانی فریاکەوتن ئەرکی ئاسایشی شارەکان بەڕێوەبەرن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ