وەزارەتی بەرگریی ناوی پاڵێوراوانی خولی 89ـی پێگەیاندنی سەربازی ڕادەگەیێنێت

شەیری بکە لە:
وەزارەتی بەرگریی ناوی پاڵێوراوانی خولی 89ـی پێگەیاندنی سەربازی ڕادەگەیێنێت

لۆگۆی وەزارەتی بەرگریی عێراق

ئاڤا نیوز

وەزارەتی بەرگریی عێراق، ئاگاداریی ئەو کەسانە دەکاتەوە کە بۆ خولی 89ـی پێگەیاندنی سەربازیی داواکارییان پێشکەشکردبوو، سەردانی وەزارەت بکەن بۆ گرتنەبەری ڕێکارەکان و پشکنینە پێویستەکان.

چیرۆکی سەرەکی: 4 تا 8ـی ئەم مانگە دەرگای پێشکەشکردنی داواکاریی بۆ خولی 89ـی پێگەیاندنی سەربازیی کرایەوە، وەزارەتی پێشمەرگەش لینکی پڕکردنەوەی داواکارییەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئەوانەی ئارەزووی بەشداریکردنیان هەیە دەتوانن فۆڕمی داواکاریی پێشکەش بکەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویکردەوە، داواکارانی قۆناغەکانی حەوت تا 10ـی خولی 89ـی پێگەیاندنی سەربازی، بەگوێرەی ئەو ڕۆژەی بۆیان دیارییکراوە دەتوانن سەردانی فەرماندەیی هێزی وشکانی لە بەغدا بکەن و لەگەڵ خۆیاندا هەموو بەڵگەنامە پێویستەکان بهێنن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: