دوای بەدواداچوونی ئاڤا ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بڕیار لەبارەی دوو پرس دەدات

شەیری بکە لە:
دوای بەدواداچوونی ئاڤا ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بڕیار لەبارەی دوو پرس دەدات

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، گرافیک؛ مەڕوان هێمن

ئاڤا نیوز


ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، ئاڤا کارنامەکەی دەستکەوتووە و گفتوگۆ لەسەر سێ بڕگە دەکات و بڕیاریان لەبارەوە دەدات، کە تایبەتن بە سزای سەرپێچی هاتووچۆ، کێشەی نەبەستی مووچە بۆ توێژێک و دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژە پزیشکییە حکومەییەکان.

وێنە گەورەکە: لە فایلی خەڵک کە بڕگەیەکە لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 07:00ی ئاڤا میدیا لەلایەن پێشکەشکاری بەناوبانگی کوردستان هەوراز گوڵپی پێشکەش دەکرێت و، 
بەدواداچوون بۆ کێشە و داواکاری خەڵک دەکات، ڕۆژانە پرسی جیاواز باس دەکرێن و دەنگی خەڵک بە لایەنی پەیوەندیدار دەگەیێنرێت، لە کۆبوونەوەی ئەمجارەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش  لە بڕگەی یەکەم و دووەم کە بڕیاریان لەسەر دەدرێت، لەو پرسانەن  پێشتر لە فایلی خەڵکەوە وروژێنراون.

چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 11:00ی ڕۆژی چوارشەممە 19-3-2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و کۆبوونەوەکە سێ بڕگە لەخۆدەگرێت: 

بڕگەی یەکەم؛ بریتییە لە گفتۆگۆکردن لەسەر پێشنیازێکی وەزارەتی ناوخۆ بۆ بۆ درێژکردنەوەی بڕیاری تایبەت بە داشکاندنی ڕێژەی سەدا ٢٠ی سزای سەرپێچیی هاتووچۆ بۆ چەند مانگێکی دیکە و تاوەکو ٣٠-٦ی ئەمساڵ.

بڕگەی دووەم؛ یەکلاکردنەوەی کێشەی ئەو فەرمانبەرانەیە کە لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەمیشەیی و گرێبەست دامەزراون، بەڵام لە ڕێکەوتی ١-٧-٢٠٢٤ ەوە مووچەیان بۆ نەبەستراوە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری بەهۆی جێگیرکردنی میلاکی مانگی تەممووز لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە.

ئەمە ئەو دوو تەوەرە بوون وەک وتم ئێمە زۆر کارمان لەسەر کردوون و چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانین. 

بڕگەی سێیەم؛ گفتۆگۆکردنە لەسەر بابەتی پێشنیاری وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلیژی پزیشکیی گشتیی زانکۆ حکومییەکان بۆ ساڵی 2024.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ