
ئاڤا نیوز
لە هەولێر پێشکەوتووترین سیستمی وەرگرتن و گواستنەوەی خوێن پەیڕەو دەکرێت، سیستمەکە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق هاوشێوەی نییە، هەر لە ئێستاوە بووەتە جێگەی سەرنجی حکومەتی عێراق.
وێنە گەورەکە: بانکی خوێنی هەولێر، ئەم سیستمە پێشکەوتووەیان بۆ وەرگرتنی خوێن و بەخشینی خوێن بە نەخۆشان و تووشبووانی تالاسیما هێناوە، ناوی "بڵەد بانک سیستمە، هەم نەخۆش و تووشبووانی تالاسیما، هەم خوێنەکە پارێزراو ئەبێت.
لێدوانی فەرمی: د. سانع ئەرگۆشی، بەڕێوەبەری بانکی خوێنی هەولێر بۆ ئاڤا دەڵێت، 40 نەخۆشخانەی حکومی و ئەهلی هەولێریان لەڕێگەی سیستمەکەوە بە بانکی خوێنەوە بەستووەتەوە، لەڕێگەیەوە خوێن بۆ تەواوی نەخۆشخانەکان دابین دەکەن بەپێی پێویستی و بە شێوازێکی زۆر تەندروست.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: د. سانع ئەرگۆشی دەشڵێت: هەفتانە بڕی ئەو خوێنە بۆ نەخۆشخانەکان دابین دەکەین کە پێویستیانە.
-سیستمەکە لەسەر ئاستی عێراق هاوشێوەی نییە.
-چیتر کەسوکاری نەخۆشەکان ناتوانن بە ساردکەرەوەی گەڕۆک خوێن بۆ نەخۆشەکانیان ببەن.
-سیستمەکە ڕۆتیناتی کاغەزی و هێنان و بردنی خوێن لەلایەن کەسوکاری نەخۆشەوە ناهێڵێت.
-خوێن بە شێوازێکی دروست بۆ نەخۆش و نەخۆشخانەکان دەگوازرێتەوە.
-هەر کەسێک لە بانکەکە خوێن ببەخشێت، ئەکاونتی بۆ دەکرێتەوە و سیستمەکە ژمارەی ئەو بووتڵە خوینانە هەژمار دەکات کە بەخشیویەتی.
-لەسەر هەر بووتڵێکی خوێن دەنووسرێت بە کەڵکی کام تووشبووی تالاسیما دێت.
- ئەو خوێنەی لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت، بارکۆدی خۆی لەسەر دەبێت و ماوەی بەسەرچوونەکەی دەستنیشان دەکرێت.
-هەندێکجار خوێن بۆ سلێمانی، دهۆک، کۆیە و ئاکرێ دابین دەکەین.
-بانکی خوێنەکانی بەغدا و مووسڵ نوێنەرەکانیان ناردووەتە بانکی خوێنی هەولێر و دەیانەوێت سوود لە سیستمەکە وەربگرن.
زانیاریی زیاتر: بانکی خوێنی هەولێر بڕوانامەی 15189 لە بواری پشکنینی ڤایرۆسات وەردەگرێت، کە مەبەست لێی دڵنیابوونە لەوەی خوێن بەشێوەیەکی سەلامەت بە نەخۆشەکان دەگات.
ئەمەش بزانە: ماوەی بەسەرچوونی پێکهاتەکانی خوێن بەمشێوەیەن:
-پلازمای خوێن بە ساڵێک بەسەردەچێت.
-خڕۆکە سوورەکان 36 تاوەکو 42 ڕۆژە.
-خەپلەکانی خوێن بە شەش ڕۆژ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: لە قۆناغی بونیادنانەوەی دەوڵەت دواکەوتووین
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەبۆنەی نەورۆزەوە لە شارێکی کوردستان پشوو ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا هۆكارەكانی زیادبوونی تەڵاق لە هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش
خانووەکانی ناوچەیەک لە ئیتاڵیا بە نرخی کەمتر لە یۆرۆیەک دەفرۆشرێت
17 ئازار
موقتەدا سەدر سەبارەت بەنەشتەرگەری جوانکاری و یاری ئۆنۆ فەتوا دەدات
17 ئازار
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست عێراق زۆرترین بڕی برنج لە ئەمریکا هاوردە دەکات
17 ئازار
کوێت تەمەنی هاوسەرگیری بەرز دەکاتەوە
17 ئازار
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕێک پارە بە هەڵە دەخرێتە سەر هەژماری سەدان کارمەندی هێزەکانی نەوت و گاز
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەبۆنەی نەورۆزەوە لە شارێکی کوردستان پشوو ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای خێرخوازی بارزانی بەشداری لە كۆڕبەندێكی جیهانی دەكات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی پۆستەکانی کابینەی 10 لەسەر سێ ستوون دابەش دەکەن