ئەوقافی سووریا سەرفیترە و فیدیەی بەڕۆژوونەبوون دیاری دەکات

شەیری بکە لە:
ئەوقافی سووریا سەرفیترە و فیدیەی بەڕۆژوونەبوون دیاری دەکات

دیمەنی ناو بازاڕی دیمەشق لە مانگی ڕەمەزان. وێنە؛ AA

 

ئاڤا نیوز

بۆ یارمەتیدانی هەژاران و کەمدەرامەتان، وەزارەتی ئەوقافی سووریا ، زەکات و سەرفیترەی بە خواردن دیاریکرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ئەوقافی سووریا ئەمڕۆ دووشەممە 2025-03-17، فەتوایەکی بڵاوکردەوە  تێیدا جۆر و ئەو بڕەخواردنانەی دیاریکرد کە پێویستە لەسەر هەموو موسڵمانێک وەک زەکاتی سەرفیترە بیبەخشێت بەهەژاران کە ئەوانیش بریتین لە :

برنج: دوو کیلۆ و 620 گرام.

ساوەر: دوو کیلۆ و 665 گرام.

خورما: دوو کیلۆ و 10 گرام.

نیسک:  دوو کیلۆ و 720 گرام.

گەنم: دوو کیلۆ و 300 گرام.

ئارد: دوو کیلۆ و 300 گرام.

زانیاری زیاتر: وەزارەتی ئەوقافی سووریا،  ڕێژەی زەکاتی سەر فیترەی بە پارە دیاریکرد، کە پێویستە هەر موسڵمانێک پازدە هەزار لیرەی سووری یان یەک دۆلارو نیوی ئەمەریکی پێش جەژنی ڕەمەزان ببەخشێت.

ئەمەش بزانە: سەبارەت بەو کەسانەی لەمانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو نەبوونە، وەزارەتی ئەوقافی سووریا بۆ هەر ڕۆژێک نیوەی ئەو بڕە خوواردنو پارەیەی وەک فیدیە دیاریکرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: