ئاڤا نیوز
ڕۆژانە لە هەولێر زیاتر لە 650 تۆن خواردن لەگەڵ زبڵ و پاشماوەی ماڵان فڕێ دەدرێت.
وێنە گەورەکە: بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر، هەر سێ مانگ جارێک داتا لەبارەی زبڵی هەولێر کۆدەکاتەوە. لەم سێ مانگەی ڕابردوودا داتایان کۆکردوەتەوە، دەرکەوتووە بەشێکی بەرچاوی ئەو زبڵەی کۆدەکرێتەوە پاشماوەی خواردنە.
لێدوانی فەرمی: ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگە پارێزی هەولێر دەڵێت:
- لە هەر شەش شارەوانییەکەی هەولێر بە تێکڕا ڕۆژانە 2085 تۆن زبڵ کۆدەکرێتەوە.
- لەو داتایانەی کۆیدەکەینەوە و تێبینیمان کردووە 31.5%ـی زبڵی هەولێر پاشماوەی خواردنە، واتە ئەو خواردنەی لە ماڵان دەمێنێتەوە و دواتر دەخرێتە ناو زبڵدانەکە. ئەم ڕێژەیە دەکاتە زیاتر لە 650 تۆنی ڕۆژانە.
- شاری هەولێر دابەشی سەر شەش شارەوانی دەبێت، هەموو هەفتەیەک لەڕێگەی 600 ئۆتۆمبێلی زبڵ کۆکەرەوە، زبڵ و خاشاکی ماڵان کۆدەکرێتەوە دواتر دەبرێن بۆ زبڵخانەی کانی قرژاڵە و لەوێ لە پرۆسەیەکدا ژێرخاک دەنرێن.
- لە هەولێر ڕۆژانی شەممە پاشماوەی زبڵ و خاشاک لە هەموو ڕۆژەکان زیاترە، لەو ڕۆژەدا 2626 تۆن زبڵ و پاشماوە کۆدەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 47 چرکە لەمەوپێش
بەرزترین پردی عێراق لە سۆران دروست دەكرێت
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
کێشەی دابەشکردنی مووچەی پەرلەمانتاران چارەسەر کرا
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و پووتین لەسەر ئاگربەستی سنووردار ڕێککەوتن
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
لە 20%ی کارەکانی پرۆژەی ئاوی قوشتەپە تەواو بووە
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
پشتیوان سادق ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا هۆكارەكانی زیادبوونی تەڵاق لە هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو
2 کاتژمێر لەمەوپێش
خانووەکانی ناوچەیەک لە ئیتاڵیا بە نرخی کەمتر لە یۆرۆیەک دەفرۆشرێت
17 ئازار
موقتەدا سەدر سەبارەت بەنەشتەرگەری جوانکاری و یاری ئۆنۆ فەتوا دەدات
17 ئازار
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست عێراق زۆرترین بڕی برنج لە ئەمریکا هاوردە دەکات
17 ئازار
کوێت تەمەنی هاوسەرگیری بەرز دەکاتەوە
17 ئازار