ئاڤا نیوز
پۆلیسی هەولێر دوو هاووڵاتی بەنگلادیشی دەستگیر کردووە کە هەڵساون بە تۆمارکردنی ڤیدیۆیەک، گوایە یەکێکیان لە هەولێر ڕفێنراوە.
چیرۆکی سەرەکی: یەکێک لە دوو بەنگلادیشییەکە قەرزای ئەوەی دیکەیانە، هەردووکیان ماوەی 10ساڵە لە هەولێر کاردەکەن، ئەوەی پارەکەی بە قەرز داوە، لەم ماوەیە داوای پارەکەی دەکاتەوە، بەنگلادیشییە قەرزارەکە "دەڵێت نیمە، بەڵام وەرە با بەیەکەوە فێڵێک بکەین، بەڵکو سەربگرێت هەم تۆ پارەکە وەردەگرییەوە، هەم منیش پارەم بۆ دەمێنێتەوە".
فێڵەکە چیی بووە؟
بەنگلادیشیە قەرزارەکە دەڵێت: بە پەتێکەوە بمبەستەوە و ڕاستەوخۆ تەلەفۆن بۆ خانەوادەکەم بکە و بە ڤیدیۆ قسەی لەگەڵ بکە، تۆ بە دار لێم بدە و بە هاوژینەکەم بڵێ ڕفێنراوە، ئەگەر 12 هەزار دۆلار نەنێرن، ئازادی ناکەین.
سیناریۆکە جێبەجێ دەکەن
هاوژینی ئەو بەنگلادیشییەی کە قەرزارە، کاتێک ڤیدیۆیەکە دەبینێت، زوو دەزانێت ئەو کارەیان فێلە و باوەڕیان پێ ناکات، لەبەرئەوەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ئەوەی پارەی خوراوە، گوایە ڕفێنەرەکەیە و دارێکی بە دەستەوەیە کە لە زەوی دەدات و هاووڵاتییە قەرزارەکەش بە دەستبەستراوی هاوار دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: دوای ئەوەی ئەم ڤیدیۆیە بڵاودەبێتەوە، پۆلیسی هەولێر بەدواداچوون دەکات، هەر زوو هەردووکیان دەستگیر دەکەن، ئەوانیش دان بە هەموو شتێکدا دەنێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
بانکی خوێنی هەولێر پێشکەوتووترین سیستم پەیڕەو دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا هۆكارەكانی زیادبوونی تەڵاق لە هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو
4 کاتژمێر لەمەوپێش
خانووەکانی ناوچەیەک لە ئیتاڵیا بە نرخی کەمتر لە یۆرۆیەک دەفرۆشرێت
17 ئازار
موقتەدا سەدر سەبارەت بەنەشتەرگەری جوانکاری و یاری ئۆنۆ فەتوا دەدات
17 ئازار
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست عێراق زۆرترین بڕی برنج لە ئەمریکا هاوردە دەکات
17 ئازار
کوێت تەمەنی هاوسەرگیری بەرز دەکاتەوە
17 ئازار
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
بانکی خوێنی هەولێر پێشکەوتووترین سیستم پەیڕەو دەکات
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە قوتابیانی پۆلی نۆ و 12 بڕیارێك دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە کوردانی ئێزدی دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرفیترەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان نزیکەی 15 ملیار دینار دەبێت