
دیمەنی چەندین بوتڵی خوێن لە بانکی خوێنی هەولێر
ئاڤا نیوز
ڕۆژانە زیاتر لە 200 کەس لە هەولێر خوێن دەبەخشن و ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە بانکی خوێن بانگەوازی بۆ بەهانەوەچوون و بەخشینی خوێن بڵاونەکردووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژانە زیاتر لە 200 کەس سەردانی بانکی خوێنی هەولێر دەکەن و خوێن دەبەخشن، هاوکات لەو ژمارەیە نزیکەی 100 بوتڵ خوێن بۆ تووشبووانی تالاسیما تەرخان دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: هیمداد نەجات ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئێشکگری لە بانکی خوێنی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: مانگانە زیاتر لە هەزار بوتڵ خوێن بۆ تووشبووانی تالاسیما دابین دەکەین، کۆی گشتیی خوێنی دابینکراو بەسەر توشبوواندا، ساڵانە بە نزیکەی 15 هەزار بوتڵ خوێن دەخەملێندرێت.
٠ بانکی خوێنی هەولێر گرفتی کەمیی خوێنی نەبووە بۆ تووشبووانی تالاسیما و نەخۆشەکانی دیکەش.
٠ مرۆڤی ئاسایی دەتوانێت 90 ڕۆژ جارێک خوێن ببەخشێت.
٠ ئێمە بەپێی سیستم خوێن لە هاووڵاتیان وەدەگرین، بۆ نموونە کەسێک نەشتەرگەری کردووە، ناتوانێت خوێن ببەخشێت و ئەکاونتەکەی تاوەکو ساڵێک لەلای ئێمە دادەخرێت.
٠ ئەوانەی کەڵەشاخ دەکەن، ناتوانن تاوەکو شەش مانگ خوێن ببەخشن.
زانیاریی زیاتر: پێشتر لە هەر بوتڵێک خوێن تەنها یەک کەس سوودمەند دەبوو، بەڵام بەهۆی پێشکەوتنی زانستی پزیشکی و جیاکردنەوەی خرۆکە سوورەکان، پلازما، خەپلەکانی خوێن، ئێستا زیاتر لە کەسێک لێی سوودمەند دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
دەیان کەو بۆ یادی هەڵەبجە ئازاد دەکرێن
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەخرێنە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی تورکی لە قەزای دووکان دەکەوێتە خوارەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زنجیرە درامای بەرەو بەرزاییەکان - ئەڵقەی 13
6 کاتژمێر لەمەوپێش
جارێکی دیکە کوڕەکەی مەسک لەگەڵ ترەمپ دەردەکەوێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەندەنووسیا تیمساح ئافرەتێک دەخوات
15 ئازار
زنجیرە درامای بەرەو بەرزاییەکان - ئەڵقەی 12
15 ئازار
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
14 ئازار