سوودانی دوای کاردانەوەکان پۆزش لەبارەی هەڵەبجە دەهێنێتەوە و پەیامێکی تایبەت دەنێرێت
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش

محەممەد شیاع سوودانی و مۆنیۆمێنتی هەڵەبجە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامی فەرمی حکومەت باسی هەڵەبجەی نەکرد، کەچی دواتر بەهۆی کاردانەوەکان لە پەیامێکی دیکەدا پۆزشی هێنایەوە و کارەساتی هەڵەبجەی بە یەکێک لە قێزەونترین تاوانەکانی جینۆساید ناساند کە لەلایەن ڕژێمی دیکتاتۆری لەناوچوو بە چەکی کیمیاوی ئەنجامدرا.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ لە عێراق بەبۆنەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و چوار بۆنەی دیکە پشووی فەرمی بوو، بەڵام ڕاگەیێنراوەکەی سوودانی بەم بۆنەیەوە تەنانەت بە یەک وشە باسی هەڵەبجەی تێدا نەبوو، لە میدیا و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە کوردستان کاردانەوەی لێ کەوتەوە و هێرشی میدیایی تووندی کرایە سەر، بە هەوڵێک بۆ بچووکردنەوەی پرسی هەڵەبجە لێکدرایەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق بەربانگی لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانی دەستی ڕژێمی دیکتاتۆری لەناوچوو کردەوە.
بەشێک لە گوتەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان:
٠ پێویستە پابەند بین بەو هەڵوێست و بەهایانەی کە شەهیدانمان لە پێناویدا قوربانییان دا.
٠ ئەمڕۆ ساڵیادی کارەساتی هەڵەبجەیە، کە یەکێک لە قێزەونترین تاوانەکانی جینۆسایدی تێدا ڕوویدا و ڕژێمی دیکتاتۆری لەناوچوو بە چەکی کیمیاوی بۆردومانی کرد.
٠ ڕۆڵی تیمە تەکنیکییە تایبەتمەندەکان لەگەڕان بەدوای گۆڕە بەکۆمەڵەکان و گرنگی هەڵدانەوەیان و دەرکردنی ڕوفاتی قوربانییەکان بەرز دەنرخێنین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: لەگەڵ سەرۆک پووتین هەواڵی دڵخۆشکەر بۆ جیهان ڕادەگەیەنین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دڵنیایی دەداتە ئەمریکا لە پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەخرێنە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دۆخی کارەبای عێراق لە هاویندا خراپ دەبێت
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و پەرلەمانی عێراق پرسی هەڵەبجە بچووک دەکەنەوە
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و تورکیا دەربارەی نەوت و غاز کۆدەبنەوە