ترەمپ: لەگەڵ سەرۆک پووتین هەواڵی دڵخۆشکەر بۆ جیهان ڕادەگەیەنین
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا باس لە ڕاگەیاندنی هەواڵی دڵخۆشکەر و گرنگ بۆ جیهان دەکات دوای ئەوەی پلانی گفتوگۆیەکی تایبەتی لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ئاشکرا کرد.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی بەردەوامی هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ گەشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، لە کاتی گەڕانەوەی لە فلۆریداوە بۆ واشنتن لە نێو فڕۆکەی سەرۆکایەتی قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد و پێی ڕاگەیاندن دەرفەتی گەورە هاتۆتە پێش بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: " بەرنامەی گفتوگۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ سەرۆک پووتین بابەتی زۆر گرنگی پەیوەست بە خاک و سەرچاوەی وزەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لەخۆدەگرێت، تاوەکو ئێستا هەنگاوی زۆر باشمان ناوە و کاری گرنگمان ئەنجامداوە."
دۆناڵد ترەمپ وتیشی: دەرفەتی زۆر باش و گەورەمان هەیە بۆ ڕاگرتن و کۆتایهێنان بە جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا و دوای قسەکردنم لەگەڵ سەرۆک پووتین هەواڵی دڵخۆشکەر و گرنگ بۆ جیهان ڕادەگەیەنین.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ڕەگەزنامەی هەولێر: لە سبەیەوە نۆرەی ئەلیكترۆنی دەستپێدەكات
- عێراق
- 33 خولەک لەمەوپێش
عێراق دەست بە بەرهەمهێنانی چەک و کەرەستەی سەربازی دەکات
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە پارکێکی هەولێر بە نهێنی کڕین و فرۆشتن بە چەکەوە دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: سووریا پێویستی بە ئاگربەستێكی سەرتاسەرییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خانووەکانی ناوچەیەک لە ئیتاڵیا بە نرخی کەمتر لە یۆرۆیەک دەفرۆشرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
موقتەدا سەدر سەبارەت بەنەشتەرگەری جوانکاری و یاری ئۆنۆ فەتوا دەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست عێراق زۆرترین بڕی برنج لە ئەمریکا هاوردە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
کوێت تەمەنی هاوسەرگیری بەرز دەکاتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
زنجیرە درامای بەرەو بەرزاییەکان - ئەڵقەی 13
16 ئازار
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خانووەکانی ناوچەیەک لە ئیتاڵیا بە نرخی کەمتر لە یۆرۆیەک دەفرۆشرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئێران بەرپرسیاری هێرشی حووسییەکانە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ پوتن قسە دەکەم
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا دژ بە ئەمریکا لەگەڵ ماکرۆن کۆدەبێتەوە
- جیهان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا هەڵەبوو لە سەپاندنی باج لەسەر کحولی ئەمریکا