کرملین: ئامادەكارییەكان بەردەوامن بۆ پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان پوتن و ترەمپ
- جیهان
- 17 ئازار

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
کرێملن ڕایگەیاند کە ئامادەکارییەکان بەردەوامن، بۆ ئەوەی سبەی سێشەممە سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتن و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پەیوەندیی تەلەفۆنی ئەنجام بدەن.
چیرۆکی سەرەکی: کۆشکی سپی و کرێملن ئامادەکاریی تەواویان کردووە، بۆ ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەنێوان سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتن و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە مەرجەکانی ڕووسیا بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئۆکراینا.
لێدوانی فەرمی: دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە بارەی پرسە گرنگەکانی ئێستا، وەڵامی ڕۆژنامەوانانی دایەوە و ڕایگەیاند: لەبارەی لێدوانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە ڕاگەیاندووە، سبەی سێشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن ئەنجام دەدات، "بەڵێ ئەوە ڕاستە و ئامادەکارییەکان لەوبارەیەوە بەردەوامن".
زانیاریی زیاتر: پێسکۆڤ باسی ئەو پرسانەی نەکرد کە چاوەڕوان دەکرێت لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان پوتن و ترەمپ تاوتوێ بکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژی 18ـی ئەم مانگە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا ئەنجام دەدات. ئاماژەی بەوەشدا کە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، دوایین پێشھاتەکانی تایبەت بە کۆتاییھێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن تاوتوێ دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: لە قۆناغی بونیادنانەوەی دەوڵەت دواکەوتووین
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەبۆنەی نەورۆزەوە لە شارێکی کوردستان پشوو ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا هۆكارەكانی زیادبوونی تەڵاق لە هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو
7 کاتژمێر لەمەوپێش
خانووەکانی ناوچەیەک لە ئیتاڵیا بە نرخی کەمتر لە یۆرۆیەک دەفرۆشرێت
17 ئازار
موقتەدا سەدر سەبارەت بەنەشتەرگەری جوانکاری و یاری ئۆنۆ فەتوا دەدات
17 ئازار
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست عێراق زۆرترین بڕی برنج لە ئەمریکا هاوردە دەکات
17 ئازار
کوێت تەمەنی هاوسەرگیری بەرز دەکاتەوە
17 ئازار
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پووتین لەسەر ئاگربەستی سنووردار ڕێککەوتن