
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و پیت هێگسێس وەزیری بەرگری ئەمریکا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق پابەندبوونی وڵاتەکەی بە پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بۆ وەزیری بەرگریی ئەمریکا دووپات دەکاتەوە و هاوکات پابەندیی وڵاتەکەشی بە سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت دووپات دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 2025-3-16، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکاوە پێگەیشت و هەردوولا باسیان لە هاوبەشی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بۆ سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکەدا، بەتایبەتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا دژی حووسییەکان لە یەمەن. هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق خرانە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزیری بەرگری ئەمریکا پێداچوونەوەی بە پێشهاتەکانی پەیوەست بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە یەمەن کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی تا هێرشی حووسییەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و کاریگەرییان لەسەر دەریای سوور نەوەستێنن.
سەرۆکوەزیرانی عێراق پابەندبوونی عێراقی بۆ پاراستنی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دووپاتکردەوە، کە لەسەر بانگهێشتی حکومەتی عێراق بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق ئامادەن، هاوکات جەختی لە پابەندبوونی عێراق کردەوە بە سنووردارکردنی چەک لە دەست دەوڵەت و بەرەوپێشبردنی سەقامگیری ناوخۆ.
٠ هەردوولا پابەندی هاوبەشی خۆیان بۆ پێشگرتن لە سەرهەڵدانەوەی هەڕەشە تیرۆریستییەکان و ئایدۆلۆژیای تووندڕەوی داعش و بەهێزکردنی هەوڵە بەردەوامەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاڵپشتیکردنی ئاسایشی ناوچەکە دووپاتکردەوە.
٠ لە گفتوگۆکاندا تیشک خرایە سەر ئاسایشی ناوچەکە بەتایبەت دۆخی سووریا، سووربوون لەسەر ئەوەی ڕێگریی لە هاتنەوەی داعش لە سووریا بکەن، دوای ئەوەی ڕێکخراوەکە توانیویەتی چەکی نوێ بەدەست بهێنێت و کار لەسەر ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی خۆی بکات.
٠ هەردوولا پابەندبوونی خۆیان بە پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە نوێکردەوە، هاوکات وەزیری بەرگری ئەمریکا پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیری درێژخایەنی عێراق کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا هەڵەبوو لە سەپاندنی باج لەسەر کحولی ئەمریکا
- تەندروستی
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فشاری دەروونی دەبێتە هۆی قژ هەڵوەرین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەخرێنە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دۆخی کارەبای عێراق لە هاویندا خراپ دەبێت
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و پەرلەمانی عێراق پرسی هەڵەبجە بچووک دەکەنەوە
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و تورکیا دەربارەی نەوت و غاز کۆدەبنەوە
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا 300 مێگاوات کارەبای دیکە بۆ عێراق زیاد دەکات