News Feature Image
وێنه‌ی رۆژ

پاشماوەی کەرستە جەنگییەکانی ڕژێمی بەعس لە هەڵەبجە بووەتە گۆڕەپانی یاریی منداڵان

ئاڤا نیوز

هەموو ساڵێک هاووڵاتییان بەمەبەستی بەشداریکردن لە چالاکییەکانی پەیوەست بە یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە سەردانی مۆنۆمێنتی ئەو شارە دەکەن، بەشێک لە منداڵانیش ئەو کەرستە جەنگییانەی کە لە بۆردومانی هەڵەبجە بەکارهێنراون وەکو کەرستەی یاریکردن بەکاردەهێنن. 

وێنە گەورەکە:  ئەمڕۆ 37 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی شەهید تێپەڕ دەبێت، ساڵانە ئەم یادە لەلایەن خەڵکی هەڵەبجە دەکرێتەوە، بەشێکی زۆر لە بەرپرسان و نوێنەری وڵاتان بەشدار دەبن.

زانیاریی زیاتر: ئەو کەرستانەی کە لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە نمایش کراون پێکهاتوون لە فڕۆکەی جەنگی و ئۆتۆمبێلی سەربازی کە لە هێرشکردنە سەر هەڵەبجە بەکارهێنراون بەڵام ئێستا بووەتە کەرستەی یاریکردنی منداڵان.

وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ

9 کاتژمێر لەمەوپێش
logo Shape