درۆنێکی تورکی لە قەزای دووکان دەکەوێتە خوارەوە

شەیری بکە لە:
درۆنێکی تورکی لە قەزای دووکان دەکەوێتە خوارەوە

وێنەی درۆنەکە دوای تەقینەوەی. وێنە؛ ئاڤا میدیا

 

ئاڤا نیوز

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری ناحییەی بنگرد لە قەزای دووکان، درۆنێک کەوتەخوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

لێدوانی فەرمی: محەممەد عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ناحییەی بنگرد، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کاتژمێر 7ـی ئێوارەی ئەمڕۆ درۆنێکی تورکی لە جۆری بەیرەقدار لە گوندی سۆفیا کەوتەخوارەوە و بەوهۆیەوە ئاگرێکی گەورە دروست بووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

زانیاری تایبەت: بەوتەی بەڕێوەبەری ناحییەی بنگرد، درۆنەکە کەوتووەتە سەربانی ماڵێک لە گوندەکە و تەلی کارەبای گوندەکەی پچڕاندووە و بەوهۆیەوە کارەبای گوندەکە بەتەواوی بڕاوە.

زانیاری بەدەستهاتوو: هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکان و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: