هاکان فیدان بۆ پەکەکە: بۆ هەموو جۆرە سیناریۆیەک ئامادەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا. وێنە - TRT
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی تورکیا، بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە لە ڕووی سیاسییەوە وەک پەنجەرەی دەرەفەت دەیبینێت بۆ زیاتر کردنەوەی تورکیا و ناوچەکە، دەشڵێت ئەگەر کەسانێکی دیکە کاربکەنە سەر بیرکردنەوە و بڕیارەکانیان وەک ئەوەی لە 2013 کردیان کە ئەوە ئیشی هەموو جارێکیانە،" ئەوا ئێمە بۆ هەموو جۆرە سیناریۆیەک ئامادەین".
وێنە گەورەکە: دوای پەیامەکەی ئۆجەلان کە داوای کردبوو پەکەکە چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و کۆنگرە بکات، جیهان بە تایبەت تورکیا چاوەڕێی هەڵوێستی پەکەکەن، چونکە پەکەکە تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی بە ئاراستەی پەیامەکەی ئۆجەلان نەناوە.
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی تیڤی 100ـی تورکی سەبارەت بە بانگەوازەکەی ئۆجەلان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و هەوڵەکانی دەم پارتی گوتی: ئەو کادرانەی ئەرکی سەرکردایەتی ڕێکخراوەکە لە دەرەوە دەکەن" دەرفەتی ئەوەیان هەیە تا خاڵێکی دیاریکراو ڕێنمایی بدەن، بەڵام ناتوانن هەندێک بڕیاری دیاریکراو بدەن،" گرنگە دامەزرێنەر ئەو جۆرە ڕێنماییانە بدات".
پێویستە پەکەکە گوێ لە ئۆجەلان بگرێت و بەدەم ئەم بانگەوازەکەوە بێت، ئەمەش وەک دەرفەتێکی مێژوویی ببینن.
پێویستە پەکەکە ئەم بانگەوازە وەک زەمینەیەک بەکاربهێنێت، ماوەی خۆ هەڵوەشاندنەوەی دەستپێبکات.
لەبەرئەوەی دەم پارتی چەندین ساڵە لە ژێر سێبەری ڕێنمایی پەکەکە سیاسەتی کردووە، بۆیە ناتوانین بڵێین، لەماوەی ئەو ساڵانەدا 100% زمانێکی سیاسی ڕاستەقینە، کێشە ڕاستەقینە سیاسییەکان و ڕێگەیەکی سیاسی ڕوون لە ئارادا بووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی زریانەوە 14 کەس لە ئەمریکا گیان لە دەست دەدەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن سەردانی عێراق دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرووپێکی هاککەری ڕووسی مەترسی لەسەر عێراق دروست دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەی ڕووناکی دەگاتە پارێزگای هەڵەبجە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە ئەندەنووسیا تیمساح ئافرەتێک دەخوات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
زنجیرە درامای بەرەو بەرزاییەکان - ئەڵقەی 12
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
14 ئازار
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقینەوەیەک لە لازقیەی سووریا ڕوویدا؛ کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ پەکەکە: ئاگربەست قبووڵ ناکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دووەم گەورەترین فڕۆکەخانە لە سووریا دەکرێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: هێزی سەربازی بۆ سووریا نانێرین