تەقینەوەیەک لە لازقیەی سووریا ڕوویدا؛ کوژراو و بریندار هەیە

شەیری بکە لە:
تەقینەوەیەک لە لازقیەی سووریا ڕوویدا؛ کوژراو و بریندار هەیە

دیمەنی دوای تەقینەوەکە. وێنە - ئاژانسی سانا

 

ئاڤا نیوز

تەقینەوەیەک لە شاری لازقیە لە سووریا ڕوویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەک کوژراو و برینداریی لێکەوتووەتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە باڵەخانەیەکی چوار نهۆمیدا لە گەڕەکی ئەلرمڵ لە باشووری شاری لازقیە ڕوویداوە و تائێستا هۆکارەکەی نەزانراوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرگری شارستانی سووریا ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکە ژمارەیەک هاووڵاتی برینداربوون و ژمارەیەکی دیکەش کەوتوونەتە ژێر دار و پەردووی ڕووخاوی باڵەخانەکە، تیمەکانیشیان بۆ ڕزگارکردنی ئەوانەی کەوتوونەتە ژێر دار و پەردووەکان دەستیان بەکار کردووە.

لەلایەکی دیکەوە: ڕاگەیاندنی پارێزگای لازقیە بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەکە تائێستا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و  و 12 کەسی دیکەش برینداربوون، گەڕانیش بەدوای بێسەروشوێنەکان بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: