ئەمریکا: هێرشەکانمان بۆ سەر حووسییەکان چەند هەفتەیەک دەخایەنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش

ساتی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر پێگەی حووسیەکان لە یەمەن
ئاڤا نیوز
ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی ئاسمانی بۆ سەر حووسییەکانی یەمەن کە هاوپەیمانی ئێرانن دەست پێکردووە. لەبارەی هێرشەکانەوە واشنتن دەڵێت، لەوانە ئۆپەراسیۆنەکە چەند ڕۆژێک یان چەند هەفتەیەک بەردەوام بێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە 15-3-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، فەرمانی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی دژی حووسییەکانی یەمەن دا و هۆشداریشیدا دەبێت حوسییەکان هێرشەکانیان لە دەریای سوور بوەستێن، ئەگەرنا "شاهیدی دۆزەخ دەبن کە پێشتر هەرگیز نەتانبینیوە ".
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی میدیاکانی حووسییەکان، ئەمریکا 40 هێرشی ئاسمانی کردووە سەر شاری سەنعا بەهۆیەوە 31 کوژراون و 101 کەسی دیکەش برینداربوون. هاوکات حووسییەکانی یەمەن بەڵێنی تۆڵەکردنەوەی ئەو هێرشانەیان دا و بە تاوانی جەنگیان لە قەڵەمدان.
هۆکارە زانراوەکان: ڕۆژنامەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ڕایگەیاند: هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر حووسییەکانی یەمەن سێ ئامانجی هەیە:
-لێدانی ژێرخانی سەربازیی حووسییەکان.
-بەئامانجگرتنی سەرکردەکانی ئەو گرووپە.
- ناردنی پەیام و هۆشداری بۆ ئێران.
باکگراوند: حووسییەکان لە ساڵی 2023وە و لەدوای دەستپێکی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس، وەکو پشتگریێک بۆ غەززە، بە مووشەک زیاتر لە سەدان جار کەشتیی سەربازی و بازرگانی ئەمریکا و ئیسرائیلیان لە دەریای سووریان کردووەتە ئامانج.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا هەڵەبوو لە سەپاندنی باج لەسەر کحولی ئەمریکا
- تەندروستی
- 25 خولەک لەمەوپێش
فشاری دەروونی دەبێتە هۆی قژ هەڵوەرین
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
سوودانی دڵنیایی دەداتە ئەمریکا لە پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دانوستاندنی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ حەماس دەستپێدەکات