گەلی سووریا ساڵیادی شۆڕشەکەیان زیندوو دەکەنەوە

شەیری بکە لە:
گەلی سووریا ساڵیادی شۆڕشەکەیان زیندوو دەکەنەوە

گۆڕەپانی "ئومەوی" لە دیمەشق، پایتەختی سووریا. وێنە - AFP

 

ئاڤا نیوز

لە 14ـەمین ساڵیادی دەستپێکردنی شۆرشی سووریا دژی ڕژێمی بەشار ئەسەد، هاووڵاتیان لە زۆربەی شارەکانی ئەو وڵاتە ئاهەنگ دەگێڕن و ئەو یادە زیندووە دەکەنەوە.

چیرۆکی سەرەکی: لە زۆربەی شارەکانی سووریا، هاووڵاتیان دوای بەربانگ ڕژانە سەر شەقام و گۆڕەپانە گشتییەکان و ساڵیادی شۆرشیان بەرز نرخاند و ئاهەنگیان گێڕا، بە تایبەتی مەیدانی "ئومەوی" لە دیمەشقی پایتەخت، حومس، حەلەب و حەما.

باکگراوند: 15ـی ئادار لە ساڵی 2011 گەلی سووریا لە دژی ڕژێمی پێشووی ئەسەد ڕاپەڕین و داوای کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی ڕژێمی پێشووی سووریایان دەکرد، بەڵام  ڕژێمی ئەسەد بە توندوتیژی و چەک خۆپیشاندانەکانی سەرکوت کرد و لە ئەنجامدا هەزار کەس کوژران و ملیۆنان کەس ئاوارەی ناوخۆ و پەنابەری وڵاتان بوون و شەڕی ناوخۆ بۆ ماوەی نزیکەی 14 ساڵ درێژەی کێشا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت:  لە 2024-12-08، گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع، دەستیان بەسەر دیمەشقی پایتەخت و شارەکانی دیکەدا گرت و کۆتاییان بە 61 ساڵ حوکمڕانیی ڕژێمی حیزبی بەعس هێنا، کە حافیز ئەسەد و بەشار ئەسەدی کوڕی 53 ساڵ حوکمڕانیی سووریایان کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: