
ئاڤا نیوز
لە عێراق، بە هۆکاری نەبوونی سەقامگیری سیاسی، ململانێکانی تائیفی، دینی و نەتەوەیی، دوای دوو دەیە هێشتا نەتوانراوە یەکێک لە گرنگترین دام و دەزگاکانی یاسادانان کە ئەنجوومەنی فیدڕاڵییە دروست بکرێت. بە پێی ماددەکانی (48 –65) لە دەستووری عێراقی فیدرال ساڵی 2005 دەبوو ئەم ئەنجومەنە پێک بھێنرایە بە مەبەستی سەروەریی یاسا، پاراستنی دیموکراسیی تەوافوقی، ڕێگریکردن لە مۆنۆپۆڵکردنی دەسەڵات. ئێستا پەرلەمان و دەسەڵاتی یاسادانان بووەتە ئامرازێک لە دەستی زۆرینەی پێکھاتەی تائیفی شیعەی عێراق بۆ دژایەتی و تێپەڕاندنی یاساکان لە بەرژەوەندی خۆیان پەیرەوکردنی سیستەمی زۆرینە و کەمینە، کارنەکردن بە بنەما و سیستەمی فیدڕاڵی و بنەما دیموکراسییەکان.
ئەنجوومەنی فیدڕاڵی و ئەنجوومەنی نوێنەران بە هەردووکیان ماڵی یاسادانان پێک دەهێنن بە پێی ماددەی 48 و مادەی 65، ئەنجوومەنی فیدڕاڵی دروست دەکرێت کە لە نوێنەرانی هەرێم و ئەو پارێزگایانە کە ناکەونە سنووری هیچ هەرێمێکەوە، ئەندامانی ئەنجوومەنەکە بە ڕەزامەندی 2 لەسەر 3ی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران دادەمەزرێنن.
فەلسەفەی دووانەیی ئەنجوومەنی یاسادانان یەکێکە لە پایە گرنگەکانی سیستەمی فیدڕاڵی بۆ زەمانەتکردن و پاراستنی مافی کەمینەکان و ڕێگریکردن لە هەژموونی زۆرینە و پاراستنی مافی پێکهاتەکان و هەرێمەکان.
گرنگترین ئاڵنگارییەکانی پێکهێنانی ئەم ئەنجوومەنە ئەوەیە کە ئایا دەسەڵاتی ڤیتۆی هەبێت بۆ پڕۆژە یاساکان یان نا؟ ئایا ڕێژەی نوێنەرایەتی ئەندامانی هەر پارێزگایەک چۆنە و چەندە میکانیزمەکانی ھەلبژاردنیان چین؟
ئایا ڕۆڵی ئەم ئەنجوومەنە لەسەر ئەنجوومەنی نوێنەران تا چەندە لە کاتێکدا دەسەڵات دراوە بە ئەنجوومەنی نوێنەران کە بە یاسا دەسەڵات و پێکهاتەکەی ڕێک بخات کەواتە سەروەری و دەسەڵاتی زیاتر بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانە بە پێی ماددەی (65) لەم کاتەدا پرسی پێکهێنانی ئەم ئەنجوومەنە بۆ کورد و سوننە زۆر گرنگە چونکە ڕێگری دەکات لە هەژموونی زۆرینەی شیعە و چارەسەرکردنی ململانی نەتەوەیی و ئایینی و سیاسی و تائیفییەکان.
لە چوارچێوەی سیستەمی فیدڕاڵیدا ئەولەویەتی کاری ئەم ئەنجوومەنە تصدیقکردنی ئەو یاسایانەیە کە ئەنجوومەنی نوێنەران دەریان دەکات پاشان ناردنی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق، بۆ یەکلایی کردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ئیتیحادی.
سەبارەت بەو یاسایە یەکەمین جار لەلایەن لیژنەیەکی هەموارکردنی دەستووری، کە لە خولی یەکەمی ئەنجوومەنی نوێنەران پێکهاتبوو ڕۆژی (22 تەمووز2009) دەستی بەکار کردووە و دواتر یاساکە دراوەتە پەرلەمان و لە(22 ئەیلوول 2014) خوێندنەوەی بۆ کراوە، بەڵام هەر بە هەڵواسراوی ماوەتەوە، دواتر لە 21 ئایاری 2023 بە پێی ڕێککەوتنی نێوان هێزە هاوپەیمانەکانی ئیدارەی دەوڵەت، لیژنەی یاسایی ئەنجوومەن پرۆژە یاساکەی ئەنجوومەنی ئیتیحادی بۆسەرۆکایەتی ئەنجوومەن ناردووە بۆ ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەکەمی، ژمارەی ئەندامان 60 ئەندام، 15 بۆ هەر هەرێمێک، 15ی دیکە لەسەر ئەساسی کەمە نەتەوەیی و ئاینیی دەدەنرێت ، ئەم ئەنجومەنی فیدراڵیە دەسەڵاتی هاوتایە لە پرۆسەی یاسا دانان لەگەل ئەنجوومەنی نوێنەران تەنیا رۆڵی ڕاوێژکاری نییە، ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێ لە پرسی دابەشکردنی دارایی و دادپەروەرێتی.
ئایا چی جۆرە مۆدێلێک باشە بۆ هەرێمی کوردستان لە پێکهێنان و دروستکردنی ئەم ئەنجوومەنە؟ سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین سیستەمی فیدڕاڵی لە عێراقدا تایبەتمەندی و شێوازی جیاوازی خۆی هەیە بەراوردکردنی بە کۆمەڵێک سیستەمی تر ڕەنگە نەمانگەیەنێتە دەرئەنجامێکی ڕوون، ئەگەر بێتو وەکو نموونەی وڵاتی ئەڵمانیا بە گوێرەی ژمارەی دانیشتوان ئەنجوومەنەکە دروست بکرێت ئەوا کورد زەرەرەرمەند دەبێت لەبەر ئەوەی کەمینەیە لە عێراق و ناهاوسەنگی دروست دەبێتەوە، وە ئەگەر نموونەی ئەنجوومەنی فیدڕاڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وەربگرین کە هەر ویلایەتێک (2) نوێنەری هەیە ئەوا هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی کەمی ئەندام دەبێت لەو ئەنجوومەنە.
بەشداریکردنی هەرێم گرنگ و ستراتیجییە چونکە هەرێم قەوارەیەکی یاسایی و دەستووری هەیە، گەرەنتیکردنی ڕاگرتنی هاوسەنگی لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، ئەمنی مسۆگەر دەکات.
پێشنیاز:
1/ پێکهێنانی ئەم ئەنجوومەنە و هەڵبژاردنی ئەندامەکانی بە شێوەیەکی دیموکراسیانە و ئازاد هەڵبژێردرێن.
2/ دانانی کەسانی پسپۆڕ و شارەزا لە بواری یاسایی و سیاسی لە هەموو نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکان کە یاساکانی ئەنجوومەنی فیدڕاڵی بنووسێتەوە.
3/ جیاوازیکردن لە نێوان پشکی هەرێم و پارێزگاکان کە ئەندامی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دابنرێت.
4/ دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی فیدڕاڵی گەرەنتی بکرێت و نەکەوێتە دەست گروپێک یان تاکە کەسێک.
5/ لە دانانی سەرۆکی ئەنجوومەن و دوو جێگرەکەی هاوسەنگی نەتەوەیی و تائیفی و تەوافوقی سیاسی بپارێزرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
بوێری وەک پێویستییەکی پیشەیی بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان لە میدیاکاندا؛ ئاڤا وەک نموونە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پەتی سێدارەوە تا ملپێچ
18 شوبات
سهرۆک بارزانی؛ ڕووگهی چوار پارچهی كوردستان
17 شوبات
له ئیمرالییەوە بۆ سەری بڵند
16 شوبات
هیلالی شیعی و ڕێڕەوی داود لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
12 شوبات
لە سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە بوونی هەیە؟
12 شوبات
ترەمپ دەبێتە بەشێک لە جەنگی جیهانیی دژ بە " ئایدۆلۆژیای جێندەر"
12 شوبات
"ماتگدرون"
9 شوبات
هەنسکێ لە مەرگی 'کاکە وریا' دا
7 شوبات
پاراستنی مافی مامۆستایان و سەقامگیری نیشتمان
5 شوبات
- بیروڕا
- 18 شوبات
لە پەتی سێدارەوە تا ملپێچ
- بیروڕا
- 16 شوبات
له ئیمرالییەوە بۆ سەری بڵند