ژینگە و ژینگەپارێزی وەک ئەرکێکی ئایینی و ئینسانی
- بیروڕا
- 16 نیسان

د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی
ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و گوتەبێژی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان
بابەتی ژینگە پرسێکی گەرمی جیهانییە و تێکڕای مرۆڤایەتی چاوی لەسەرە، لەلایەکی دیکەوە بایه‌خ و گرنگی و په‌یامی ئیسلام سه‌باره‌ت به ژینگه و ژینگه‌پارێزی داخوازییه‌كی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وامی ژیانه، چونكه بوونی ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست هێمایه بۆ ژیانێكی له‌بار و ئاسایی، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌بێته هۆی ناله‌باری و ناسه‌قامگیریی ژیان و كیان.
ژینگه له‌ڕووی واتاییه‌وه چه‌مكێكی فراوانه و زۆر شت هه‌ڵده‌گرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆرتر باسی لێوه ده‌كرێ ژینگه‌ی سروشتی و ژینگه‌ی مرۆڤایه‌تییه، كه دووانه‌ی یه‌كترن و شیكار و لێكدانه‌وه‌ی زۆریان هه‌یه.
شه‌ریعه‌تی ئیسلام كاركردن و گرتنه ئه‌ستۆی ئه‌ركی پارێزگاری ژینگه و ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی، به به‌شێك له ئه‌خلاق و ئیمانی مرۆڤ داده‌نێت، چونكه ئه‌گه‌ر ژینگه بریتی بێت له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌وروبه‌رمان، ئه‌وا نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر شه‌شی ئایه‌ته‌كانی قوڕئان باسی ژینگه ده‌كات، له‌و ڕووانگه‌وه ژینگه‌پارێزی به‌شێكه له ئیمان، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر ئاكار و هه‌نگاوێك یان هه‌ر كه‌سێك زیان به ژینگه بگه‌یێنێت، ئیسلام ڕه‌تی ده‌كاته‌وه و ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ش به تێكده‌ر (مفسد) ناو ده‌بات. ئاینی پیرۆزی ئیسلام به دوو یاسای سه‌ره‌كی تێڕوانینی خۆی سه‌باره‌ت به ژینگه ده‌رده‌خات كه بریتین:
یه‌كه‌م: پارێزگاریكردن له ژینگه (الحفاظ على البيئة).
دووه‌م: نه‌شێواندن و تێكنه‌دانی ژینگه (عدم إفساد البيئة وتخريبها).
ئه‌و دوو هێڵه گشتییه یاسایه‌كی ته‌واوه له‌مه‌ڕ بایه‌خی ئیسلام به ژینگه و چۆنیه‌تی پاراستنی، له‌و چوارچێوه‌شدا پارێزگاریكردن له ژینگه به ئه‌ركی هه‌ر تاكێك داده‌نێت و هانی مرۆڤ ده‌دات بۆ ئه‌نجامدانی كاری چاكه و ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی ژینگه، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێك له ئامانجه‌كانی جێنشینبوونی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی چاودێریكردنی ژینگه و په‌یامی چاكه‌خوازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه‌تی: (هُوَ أَنشَأَكُم مِّنَ الأَرْضِ وَاسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا) هود:61.
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا هۆشیاری ده‌داته مرۆڤ، به‌وه‌ی كه فه‌ساد و شێواندنی ژینگه به هه‌موو جۆرێک قه‌ده‌غه‌یه و ناكرێت ژینگه‌یه‌ك كه خوا بۆ مرۆڤی فه‌راهه‌م كردبێت و گونجاو بێت بۆ ژیان و پێكانی ئامانج و جموجۆڵ و چالاكی مرۆیی، به‌ره‌و وێرانی و ته‌نگه‌ژه ببرێت. هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: (وَلاَ تُفْسِدُواْ فِي الأَرْضِ بَعْدَ إِصْلاَحِهَا ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ) اڵاعراف 85. به‌و پێیه ناكرێ مرۆڤ ئاماده‌ی خراپه و ئاژاوه و وێرانكردنی ژینگه بێت، چونكه قوڕئان هه‌ڵوێستی خوامان به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: (وَلَا تَبْغِ الْفَسَادَ فِي الْأَرْضِ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ) القصص 77.
به‌هه‌مانشێوه له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) چه‌ندین ده‌ق هه‌ن هۆشیاری ژینگه‌پارێزی و ئه‌ركی گه‌شه‌پێدان و پاراستنی ڕوون ده‌كه‌نه‌وه، بۆنموونه پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) نه‌هی كردووه له‌وه‌ی مرۆڤ ڕێگه و شوێنه گشتییه‌كان، یان ژێر سێبه‌ری دارێك، یان ئاوی وه‌ستاو، یان كون و شوێنی مێش و مه‌گه‌ز و گیانه‌وه‌رانی ناو زه‌وی بشێوێنێ‌ت یان پیس بكات به‌هه‌ر شێوه‌یەک له شێوه‌كان.
له‌وه‌ش زیاتر بڕینی دارێكی سوودبه‌خش به‌بێ هۆ به تاوان داده‌نێت و بگره جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، كه پێویسته مرۆڤ هه‌میشه ئه‌م زه‌وی و ژینگه‌یه به نه‌مامچاندن ئاوه‌دان بكاته‌وه و گه‌شه به سه‌وزایی و دارستان بدات. وه‌ك له‌و فه‌رمووده‌یەدا هاتووه: (إذا قامت السَّاعة وفى يَد أحَدِكم فَسيلة فإن استَطاع ألاّ تقوم حَتى يغرِسَها فليَغرسها ولَه بذلك خَير). به‌م ئه‌ندازه پێداگیری له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ژینگه ده‌كاته‌وه، هه‌تا ئه‌گه‌ر له‌كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی دوا هه‌ناسه‌ی تێكڕای مرۆڤایه‌تی بێت.!
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و گرنگیدانه‌یه ئیسلام چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به دانانی پاداشت فراوانتر ده‌كات، بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كیڵگه‌یه‌ك به كشتوكاڵ یان به نه‌مام چاندنێك ده‌گه‌شێننه‌وه، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: (ما مِن مُسلمٍ يَغرسُ غَرساً فيَأكُل مِنهُ إنسانٌ أَو حيوانٌ أَو طائرٌ إلاّ كان لَه بِه أَجْر)، ئه‌و پاداشته له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌وه دێت، چونكه خاوه‌نی كێڵگه‌كه له‌و حاڵه‌ته ده‌بێته ئامرازێكی خێر و چاودێرێكی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه تێیدا ده‌ژیت.
ته‌نانه‌ت ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌كاتی جه‌نگ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سته‌مكارانیش هه‌مان تێڕوانینی بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌یه، كه له هیچ یاسایه‌كی دوونیادا له‌كاتی جه‌نگدا گوێ به ژینگه نادرێت، به‌ڵام ئیسلام ڕێگه نادات له كاتی شه‌ڕ و ناخۆشیش دار و ده‌ون ببڕدرێن، یان باڵه‌خانه و خانوو بڕوخێندرێن، یان شوێنه گشتییه پیرۆزه‌كانی خواپه‌رستی تێك بدرێن، یان ته‌نانه‌ت مناڵ و ئافره‌ت و به‌ساڵاچوان بكرێنه ئامانج، ئه‌مه‌ش له وه‌سیه‌ته‌كه‌ی ئیمامی ئه‌بوبه‌كر ده‌ره‌كه‌وێت كه له‌كاتی جه‌نگ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سته‌مكاران به موسڵمانانی ده‌فه‌رموو: ( أغزوا بإسم الله، لا تَقتلوا وَليداً، وَلا إمرأةً، وَلا شَيخاً مسناً، وَلا تهدِموا بَيتاً وَلا تَقطَعوا شَجرةً)، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئیسلام وردتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره كه‌سانه ده‌كات، كه ئامرازی گێرەشێوێنی ژینگه‌ن و به هه‌ڵسوكه‌وتێك یان تاوانێك یان هه‌ر هه‌نگاوێكی تر، باری ده‌رونی كۆمه‌ڵگه و ویژدانی مرۆڤایه‌تی ده‌خه‌نه ڕه‌وشێكی ناله‌باره‌وه، ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر گرتن و ئازاردانی ته‌نانه‌ت پشیله‌یه‌ك پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ئاماژه به سزای دۆزه‌خ ده‌كات بۆ ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه خواردن و خواردنه‌وه‌ی لێ قه‌ده‌غه كردبوو، چونكه ئه‌و جۆره ڕه‌فتاره زیان به ژینگه و ویژدانی كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: (دَخلَت امرأة النّار في هِرة_قطة_ حَبستْها لا هي أَطعَمتها وَسَقتها وَلا هي تَركَتها تَأكل مِن خشَّاش الأَرض).
بۆیه پێگه‌ی ژینگه له ڕوانگه‌ی شه‌ریعه‌ته‌وه هه‌ستیار و پڕبایه‌خه و ئیسلام هۆشیارییه‌كی ته‌واوی له‌وباره‌وه په‌ره پێداوه، به ئه‌ركیشی ده‌زانێ‌ت تاكی موسڵمان هه‌ست به‌و به‌رپرسیارێتییه بكات، كه پاراستن و گه‌شه‌پێدانی ژینگه و نه‌شێواندنی به‌شێكه له‌و دیندارییه‌ی په‌یڕه‌وی ده‌كات. وه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وای وه‌ك ڕه‌حمه‌تێك بۆ جیهان ناردووه، به‌هه‌مانشێوه داوای له مرۆڤایه‌تی ئه‌وه‌یه، كه مرۆڤ ڕه‌حمه‌ت بێ و هه‌میشه لایەنگری خێر و چاكه‌خوازی و كائینێكی سوودمه‌ندیش بێ هه‌م بۆ خۆی و هه‌م بۆ ده‌وروبه‌ر و هه‌میش بۆ ژینگه.
به كورتییه‌كه‌ی ژینگە و پاراستنی بابەتە ژینگەییەکان دەچێتە خانەی (مافی خەڵک) لە شەریعەتی ئیسلامەوە، بەو پێیەی خوای گەورە هاوسەنگی ژینگەی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و مرۆڤدا بەرهەم هێناوە، بۆیە پارێزگاریکردن لە ژینگەو خاوێن ڕاگرتنی لە ئیسلامدا واجبە و تێکدان و شێواندن و پیسکردن و فڕێدانی زبڵ و خاشاک لە شوێنی گشتی و پیسکردنی ئاو و سەرچاوەکانی و کوشتنی ئاژەڵ بۆ ئارەزووبازی یان لەکاتی زاوزێدا و سوەتاندنی درەخت و دارستان؛ کارێکی حەرام و ناپەسندە، تەنانەت ئەگەر کەسێک ببێتە هۆکاری تێکدانی کەشوهەوای ژینگە و دواجار ئەمەش بە ناڕاستەوخۆ ببێتە هۆکار بۆ نەخۆشبوون و مردنی کەسانێک! ئەوا ئەو کەسە ناڕاستەوخۆ بەشدارە لە تاوانی مردن و نەخۆشکەوتنی ئەو جۆرە کەسانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
بەپارێزگابوونی هەڵەبجە سەرەتای بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی نموونەیی
16 نیسان
ئەنفالێک لەپێشمانەوە
14 نیسان
ئەوان هەموویان لێرە بوون؛ ئەنفال هات و ڕایپێچان و نەگەڕانەوە
13 نیسان
سەرکردەکانی کورد دەبێ چ وانەیەک لە ڕووداوە مێژووییەکان وەربگرن؟
13 نیسان
ترامپ چی دەوێت؟
10 نیسان
سەرۆک بارزانی هۆشداری لە چی دا؟
10 نیسان
پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب؛ سیمبوڵێک بۆ بەردەوامیی ئەندێشەی کوردی لە نێو گۆڕانکارییە جیهانییەکان
10 نیسان
دوای ڕووخاندنی بتەکە، دەبووایە چیتر بنێژرێت ؟!
9 نیسان
ئازادکردنی زەبری گەشەپێدانی چین، هاوبەشکردنی دەرفەتەکان بۆ هەماهەنگی جیهانی
8 نیسان
هەرفینا جڤاکی… ئێک
6 نیسان
- بیروڕا
- 14 نیسان
ئەنفالێک لەپێشمانەوە
- بیروڕا
- 10 نیسان
ترامپ چی دەوێت؟