ئازادکردنی زەبری گەشەپێدانی چین، هاوبەشکردنی دەرفەتەکان بۆ هەماهەنگی جیهانی

لیو جیون

لیو جیون

كونسوڵی گشتیی كۆماری میللی چین له‌ هه‌ولێر

ئازادکردنی زەبری گەشەپێدانی چین، هاوبەشکردنی دەرفەتەکان بۆ هەماهەنگی جیهانی

 

لەم دواییانەدا، کۆنفڕانسی ساڵانەی کۆڕبەندی گەشەپێدانی چین (CDF) 2025 لە پەکین لە ژێر ناونیشانی "ئازادکردنی زەبری گەشەپێدان بۆ گەشەی سەقامگیری ئابووری جیهانی" بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. ئەم گفتوگۆ ئاست بەرزە، کە سەرکردە سیاسی و بازرگانییەکانی سەرانسەری جیهان کۆکردەوە، پەیامێکی ڕوونی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نارد: سەرەڕای ژینگەی نێودەوڵەتیی ئاڵۆز و ناجێگیر، ئابووری چین خۆڕاگری و زیندووییەکی سەرنجڕاکێش پیشان دەدات، لە ڕێگەی پابەندبوونی بە گەشەپێدانی کوالێتی بەرزەوە دڵنیایی دەخاتە ناو دیمەنی جیهانییەوە.

 

زەبری بەهێزی بەکاربەران سووتەمەنی بازاڕە زەبەلاح و زیندووەکەی چینە

 

چالاکیی بەکاربەران پێوەرێکی گرنگە بۆ زیندوویی ئابووری چین. لە ساڵی 2024دا، خەرجییە کۆتاییەکانی بەکاربردن بەشداریان به‌ 44.5%ی لە گەشەی ئابووری چین کردووە، ئەمەش بووە هۆی فراوانبوونی بەرهەمی ناوخۆیی چین بەرێژەی %2.2 و بەهێزکردنی پێگەی وەک هێزێکی بزوێنەری سەرەکی. داهاتی بەردەست بۆ هەر تاکێک لەسەر ئاستی نیشتمانی و خەرجییەکانی بەکاربردن بۆ دانیشتوانی نیشتمانی گەیشتە 41,341 یوان (5,700 دۆلاری ئەمریکی) و 28,277 یوان (3,900 دۆلاری ئەمریکی)، دوابەدوای یەک، هەریەکیان بە ڕێژەی زیاتر لە 5% لە نرخی ڕاستەقینەوه‌ گەشەیان کردووە، ئەمەش بۆتە هۆی فراوانبوونی گەورەترین گرووپی داهاتی مامناوەند له‌ جیهاندا. لە دوو مانگی یەکەمی ساڵی 2025دا، کۆی فرۆشی تاکەکەسی چین بۆ کاڵا بەکاربەرەکان بە ڕێژەی 4% لەسەر بنەمای ساڵانە زیادی کردووە. لە فێستیڤاڵی بەهاردا، بەکارهێنانی گەشتیاری بە ڕێژەی 7% زیادی کردووە، لە کاتێکدا داهاتی بۆکس ئۆفیسەکان 9.5 ملیار یوان (1.3 ملیار دۆلار ئەمریکی) تێپەڕاندووە، ئەمەش جەخت لەسەر زیندوویی خواستی ناوخۆیی چین دەکاتەوە.


فراوانبوون و بەهێزبوونی بازاڕی بەکاربەرانی چین نەک تەنها بەهۆی گەشەی بەردەوامی داهاتەوەیە، بەڵکو بەهۆی ڕێوشوێنی سیاسەتی ئامانجداریشەوەیە. لە ساڵی 2024دا، بەرنامەکانی بازرگانیکردن هاندەری بەکارهێنانی زیاتر لە 1.3 تریلیۆن یوان (179.4 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی) بوو لە ئۆتۆمبێل و ئامێرەکانی ناوماڵ و کەلوپەلی ناوماڵدا. "پلانی کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی بەکاربردن" بۆ ساڵی 2025دا بریتییە لە پشتگیری زیاتری ئامێرەکانی مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان و بەرهەمەکانی دیکەدا. کرایگ ئالن، سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریکی-چینی، ئاماژەی بەوەدا کە چین بووەتە دووەم گەورەترین بازاڕی بەکاربەر لە جیهاندا، کە دەرفەتی بازرگانی فراوان پێشکەش بە کۆمپانیا فرەنەتەوەییەکان دەڕەخسێنێت.

 

گەشەپێدانی داهێنان: لە "دروستکراوی چین"ەوە بۆ "سەرچاوەی چین"

 

تواناکانی داهێنانی چین بە خێرایی بەرەو پێشەنگی کێبڕکێ جیهانییەکان دەڕۆن. لە ساڵی 2024دا وەبەرهێنانی توێژینەوە و پەرەپێدان لە چین 3.6 تریلیۆن یوان (497 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی) تێپەڕاند، لەگەڵ بەرزبوونەوەی چڕی توێژینەوە و پەرەپێدان بۆ 2.68%، ئەمەش وڵاتەکەی بەرەو پلەی 11 لە پێوەرەکانی داهێنانی جیهانیدا برد. لە ئەرکی چانک-6 وە کە نمونەکان لە دیوی دووری مانگەوە دەگەڕێنێتەوە تا دەگاتە دروستکردنی کەشتی گەشتیاری گەورە کە بەرهەمی ناوخۆیە و تۆرباینەکانی غازی قورس، چین لە ڕێگەی پێشکەوتنەکانی زیرەکی دەستکرد و تەکنەلۆژیای کوانتەم و وزەی نوێدا دیمەنی پیشەسازی جیهانی بێکدەهێنێتەوە.

 

پێشکەوتنەکان گەشەی هێزە بەرهەمهێنەرە نوێیەکانی کوالیتی خێراتر دەکەن.

 

لە ساڵی 2024دا، بەرهەمی بەهای زیادکراو لە بەرهەمهێنانی تەکنەلۆژیای بەرزدا بە ڕێژەی 8.9% گەشەی کردووە، و پیشەسازییە سەرەکییەکانی ئابووری دیجیتاڵی 10%ی بەرهەمی ناوخۆیی پێکهێناوە. بەرهەمە "سێ نوێیەکان"ی چین بەشداری لە 60%ی ئامێرەکانی جیهانی وزەی با، 70%ی مۆدیولەکانی وزەی خۆر، و زیاتر لە 70%ی کەرەستەی خاوی سەرەکی بۆ پاترییەکانی وزە دەکەن. ڕۆلاند بوش، سەرۆکی کۆمپانیای سیمێنس ئەی جی، ئاماژەی بەوەدا کە چین وەڵامی بەرەنگاری گەشەی جیهانی داوەتەوە لە ڕێگەی گرنگیدان بە تەکنەلۆژیای بەرز و کارایی و کوالیتی.

 

ئیکۆسیستەمی داهێنانی چین متمانەی نوێ لەلایەن وەبەرهێنەرانی جیهانییەوە بۆ خۆی ڕادەکێشێت.

 

ئێستا وڵاتەکە میوانداری 26 لە کۆی 100 پۆلی زانستی و تەکنەلۆژیای جیهانی دەکات، لەکاتێکدا کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆژیا وەک تێنسنت و عەلی بابا و شیاومی لەگەڵ ئەستێرە بەرزەکان وەک "شەش ئەژدیهای تەکنەلۆژی" لە هانگژۆ و داهێنەرانی پێشکەوتوو وەک دیپسیک هەماهەنکی دەکەن بۆ پێکهێنانی ماتریکسی داهێنانی هەمەچەشن.  ئۆلا کالینیۆس، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی گروپی مێرسیدس-بێنز، ستایشی ڕۆحی داهێنەرانەی چینی کرد، تیشکی خستە سەر ژینگەی لەبار و پشتگیری بەهێزی سیاسەت کە توانای داهێنەری وڵاتەکە دەکاتەوە.

 

فراوانکردنی کرانەوە: هاوبەشکردنی دەرفەتەکانی چین لەگەڵ جیهان

 

کرانەوەی ئاستی بەرزی چین دەرفەتی نوێ بۆ وەبەرهێنانی بیانی دروست دەکات. لە ساڵی 2024 وڵاتەکە بە تەواوی سنووردارکردنی وەبەرهێنانی بیانی لە کەرتی بەرهەمهێناندا هەڵگرت ئەمەش بوەهۆی دامەزراندنی 59 هەزار کۆمپانیای نوێی وەبەرهێنانی بیانی و بەکارهێنانی 826.25 ملیار یوان (114 ملیار دۆلاری ئەمریکی) لە وەبەرهێنانی ڕاستەقینەی بیانی. بەرهەمهێنانی تەکنەلۆژیای بەرز پشکێکی زیاتری لەم وەبەرهێنانەدا ڕاکێشا و بەرزبووەوە بۆ 11.7%. و ژینگەی بازرگانی زیاتر باشتر کراوە لە ڕێگەی دەستپێشخەرییەکانی وەک پلانی کارکردنی 2025 بۆ سەقامگیرکردنی وەبەرهێنانی بیانی، کە دەستی بە کردنەوەی تاقیکاری لە کەرتە خزمەتگوزارییەکان و ستراتیژییەکان کرد. نزیکەی 90%ی کۆمپانیا بیانییەکان کەشوهەوای بازرگانی چینیان بە دڵخۆشکەر هەڵسەنگاندووە، بە تێکڕا گەڕانەوەی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی بیانی (FDI)  9% بووە، کە لە ڕیزبەندی بەرزترین رێژەکانی جیهاندایە. کۆمپانیا فرەنەتەوەییەکان فراوانبوونیان زیاتر دەکەن لە بازاڕی چین: کۆمپانیای بی ئێم دەبلیو ڕێککەوتنێکی هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای هواوی واژۆ کرد، و یەکەم کۆگای گەورەی هەڵگرتنی وزە سەر بە کۆمپانیای تێسلا لە دەرەوەی ئەمریکا لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا لە شەنگەهای دەستی بە بەرهەمهێنان کرد. وەک ماساتسوگو ئاساکاوا، سەرۆکی بانکی گەشەپێدانی ئاسیا وتی، هەماهەنگی هاندەری خۆشگوزەرانی هاوبەشە.  ڕێوشوێنەکانی کرانەوەی چین بەشدارییان کردووە لە سەقامگیرییەکی گرنگ لە ئابووری جیهانیدا. 

 

لە شەڕی بازرگانی و گومرگییدا براوە نییە و پارێزگاریکردن ڕێگایەکی داخراوە

 

لەم دواییانەدا هەندێک وڵات بە بیانووی جۆراوجۆر باجیان بەسەر هەموو هاوبەشە بازرگانییەکانیدا سەپاندووە، بە چینیشەوە. ئەمەش بە تووندی پێشێلکردنی ماف و بەرژەوەندییە ڕەواکانی هەموو وڵاتان و پێشێلکردنی توندی ڕێساکانی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی (WTO) و بە تووندی تێکدانی سیستمی بازرگانی فرەلایەنە لەسەر بنەمای ڕێساکان و بە تووندی سیستەمی ئابووری جیهانی تێکدەدات. حکومەتی چین بە تووندی ئیدانەی ئەم هەنگاوە دەکات و دژایەتی دەکات. ئەم جۆرە کردارە سەرپێچی لە یاسا بنەڕەتییەکانی ئابووری و بنەماکانی بازاڕ دەکات، و کردەوەیەکی تایبەتی تاکلایەنە و پارێزگاریخوازی و چەوساندنەوەی ئابوورییە. جیهانگیری ئابووری تاکە ڕێگایە بۆ پێشکەوتنی مرۆڤ، کراوەیی و هەماهەنگی ڕەوتێکی مێژووییە و هەموو جیهان ئاواتەخوازی هەماهەنگی سوودی هاوبەشە. لە شەڕی بازرگانی و گومرگیدا هیچ براوەیەک نییە. پارێزگاریخوازی ڕێگای بنبەستە. پێویستە هەموو وڵاتان بنەماکانی ڕاوێژکاری بەرفراوان و بەشداری هاوبەش و سوودی هاوبەش بپارێزن. پێویستە بە هاوبەشی دژایەتی هەموو جۆرەکانی تاکلایەنە و پارێزگاریخوازی بکەن. ئێمە دڵنیاین کە زۆرینەی ڕەهای وڵاتان پابەندن بە دادپەروەری و یەکسانی، لە دیوی ڕاستی مێژوودا دەوەستن و لە بەرژەوەندی خۆیاندا مامەڵە دەکەن. 

 

لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ نوێنەرانی کۆمەڵگەی بازرگانی نێودەوڵەتی، سەرۆک شی جینپینگ بە ڕوونی ڕایگەیاند، "فرەلایەنی تاکە بژاردەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە جیهانییەکان، جیهانگیریی ئابووریش ڕەوتێکی ڕانەگیراوی مێژووە". چین پشتگیری لە فرەلایەنی ڕاستەقینە دەکات، جیهانگیری ئابووری گشتگیر و سوودبەخش بەرەوپێش دەبات، چالاکانە بەشداری لە حوکمڕانی ئابووری جیهانیدا دەکات و پابەندە بە بنیاتنانی ئابوورییەکی جیهانی کراوە”.

 

لە ساڵی 2024دا، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان چین و عێراق گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی کە 54.2 ملیار دۆلار بووە، کە بەڕێژەی 9% بەراورد بە ساڵی ڕابردوودا زیادیکردووە، ھەرێمی کوردستانی عیراقیش ڕۆڵێکی سەرەکی بینیوە. لەگەڵ قووڵبوونەوە و وەرگرتنی شێوەی جێبەجێکردنی هاوبەشی دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگا لە نێوان چین و عێراق، ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆمپانیا چینییەکان وەبەرهێنانیان لە هەرێمی کوردستانی عیراق کردووە، کە بەشدارییان لە مۆدێرنکردن و گۆڕینی دیجیتاڵیدا کردووە. هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە بازرگانانی کورد لە چین سەرمایەگوزاری و بازرگانی دەکەن و سوود لە بەرهەمی گەشەسەندنی چین وەردەگرن. بە سەیرکردنی داهاتوو، گرنگ نییە چۆن دیمەنی نێودەوڵەتی پەرەدەستێنێت، چین بە بەردەوامی پابەند دەبێت بە پێشخستنی کرانەوەی ئاست بەرز. لە ڕووی كرداره‌وه‌ نیشانی دەدەین کە ئامێزگرتنی چین بریتییە لە وەرگرتنی دەرفەت، باوەڕبوون بە چین باوەڕبوونە بە سبەینێیەکی باشتر، وەبەرهێنان لە چین وەبەرهێنانە لە داهاتوودا. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: